کانونی یه‌که‌م 20, 2022 10:29 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئێران گەییشتە ئەمان

وەزیری دەرەوەی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە لوتکەی بەغدا-٢ بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە عەممانی پایتەختی ئوردن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە کاتی گەییشتن بە ئەمان لە لایەن بەڕێوەبەرانی گشتیی ناوچەیی و تەشریفاتی وەزارەتی دەرەوەی ئۆردۆن و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی دیکەی لەشکریی ئەم وڵاتە پێشوازیی لێکرا.

وەزیری دەرەوەی ئێران بڕیارە لە کۆبوونەوەی فەرمیی بەغدا-2 وتارێک پێشکەش بکات و بۆچوونەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی ئاسایش و گەشەپێدانی عێراق بخاتەڕووو لەگەڵ هەندێک لە بەرپرسانی بەشدار لەم دیدارەدا کۆببێتەوە و گفتوگۆ بکات.

ئەمڕۆ (سێشەممە) دووهەمین کۆنفرانسی بەغدا لە لایەن ئۆردۆنەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرۆک و وەزیرانی کاروباری دەرەوەی وڵاتانی دراوسێ و هاوکارانی عێراق، بە مەبەستی دابینکردنی چارەسەر سەبارەت بە کێشەکانی ئەو وڵاتە بەرپا دەکرێت.مەبەست لە بەستنی کۆنفرانسی بەغداد-٢ پشتیوانی و یارمەتیدانی عێراقە لەڕووی ئابووری و سیاسییەوە.

بنەمای ئەم کۆبوونەوەیە لە سەر تاوتوێکردنی بارودۆخی عێراق و وڵاتانی دەوروبەرە.

سەرپەیڤ