کانونی یه‌که‌م 20, 2022 12:26 Asia/Tehran
  • دیداری کەس و کاری شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی شاچراغ لە شیراز لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕش

بنەماڵەکانی شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی مەزارگەی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع)ی شیراز، چاویان بە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کەوت.

کۆمەڵێک لە ئەندامانی بنەماڵەی شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی مەزارگەی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (شاچراغ)ی شیراز، ئەمڕۆ (سێشەممە) بە ئامادە بوونیان لە حسێنیەی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) لەگەڵ حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداریان کرد.

ڕۆژی ٢٦ی ئۆکتۆبەر لە هێرشی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا(ع)_شاهچەراغ_ لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارسی ئێران، ١٣ کەس شەهید بوون کە دووانیان منداڵ بوون و ٣٠ کەس لە زیارەتکارانیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ