کانونی یه‌که‌م 20, 2022 18:20 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕش: ڕووداوی تیرۆریستیی شاچراغ بووە هۆی ڕیسوابوونی ئەمریکییە دڵڕەش و دووڕووەکان

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دیدارێکدا لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ(ع)،ئەم ڕووداوە دڵتەزێنەی بە مایەی ڕیسوابوونی ئەمریکییە دڵڕەش و دووڕووەکان زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ سێشەممە، لەم دیدارەدا ڕووداوی تیرۆریستییەکەی مەزارگەی پیرۆزی شاچراغ(ع)، بە مایەی خەم و پەژارە بەڵام ھەرماو لە مێژووی ئێراندا زانی و لەسەر ڕیسواکردنی دەستەکانی پشت پەردەی ئەم تاوانکارییە، واتە ئەمریکییە ڕق لە دڵەکان و پێکھێنەرانی داعش جەختیان کردەوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی تیرۆرکرانی زیارەتکارانی بە جیاواز لە ڕووداوە تیرۆریستییەکانی دیکەو بە ھۆکاری ڕیسوابوونی دووھێندەی دوژمن  زانی و وتی: جگە لە بکەرانی تاوانبارو خەیانەتکار، پاڵپشتە سەرەکیەکان و پێکھێنەرانی داعشیش لەم تاوانەدا ھاوبەشن، ئەوانە هێندە درۆزن و دڵڕەش و ڕیسواو دووڕوون، کە لە قسەدا ئاڵای مافی مرۆڤ دەشەکێننەوەو کەچی لە کردەوەدا، تاقمە تیرۆریستە مەترسیدارەکان پێک دەھێنن.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئاماژەی بەوەش دا کە پێویستە دامەزراوە فەرهەنگی و هونەریەکان وەک عاشوراو بابەتەکانی مێژووییەکانی دیکە بایەخ بەم ڕووداوە گەورەیەش بدەن و بیگوازنەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو.

جەختی لەوەش کردەوە کە،ئێمە لە بابەتەکانی پەیوەست بە ڕووداو و مێژووی شۆڕشی ئیسلامی و تاوانەکانی دوژمنان، لە کاری ڕاگەیاندن و بانگەوازدا کەممان هەیە، نەوەی گەنجمان زۆر شت لەبارەی ڕووداوەکانی ڕابردوو، لەوانە دڕندەکارییەکانی مونافقین نازانن.

ڕۆژی ٢٦ی ئۆکتۆبەر لە هێرشی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا« شاچراغ ( ع) » لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارسی ئێران، ١٣ کەس شەهید بوون کە دووانیان منداڵ بوون و ٣٠ کەس لە زیارەتکارانیش بریندار بوون.

سەرپەیڤ