کانونی یه‌که‌م 21, 2022 14:40 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان : دیدار لەگەڵ بۆرێڵ دۆستانەو بنیاتنەر

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا دیداری لەگەڵ «جۆزێپ بۆرێل» نوێنەری باڵاو بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپای بە ڕاشکاوانە، دۆستانە و بنیاتنەر وەسف کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» شەوی چوارشەممە لە توییتێکدا ڕایگەیاند: «بورێل» جەختی لەئیرادەی خۆی کردەوە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەکانی ڤیەننا.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە پەراوێزی کۆنفرانسی بەغدا-٢ لە عەممانی پایتەختی ئۆردۆن لەگەڵ «جۆزێپ بۆرێل» بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا دیدار و وتووێژی کرد.

«ئەمیر عەبدوڵڵاهیان»، وێڕای ئامادەیی ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆبەندیی دانوستانەکانی ڤیەننا بە پشتبەستن بە ڕەشنووسی ھەگبەی دانوستان کە دەرەنجامی چەندین مانگ وتووێژی چڕوپڕە، ئامۆژگاریی لایەنەکانی دیکەی کرد کە خۆیان لە کاری سیاسی بەدوور ڕابگرن و ڕێبازی بنیاتنەر و ڕاستەقینە بگرنەبەرو بڕیاری سیاسیی پێویست بدەن بۆ ڕاگەیاندنی ڕێککەوتن.

«جۆزێپ بورێل» لە دیدارەکەدا هەڵوێست و ڕوانگەکانی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕوونکردەوەو پرسی بەرجام و دانوستانە ئەتۆمییەکانی جیا لە پرسەکانی دیکە بە ئەرکێکی هەردوولا زانی و جەختی لە ئیرادەی یەکیەتییەکەی کردەوە بۆ پێشکەوتن و بە ئەنجام گەیاندنی دانوستانەکان.

سەرپەیڤ