کانونی یه‌که‌م 22, 2022 14:25 Asia/Tehran
  • وەزیری ناوخۆی ئێران: تیمی تیرۆری مەولەوی «عەبدولواحید ڕیگی» فەرمانی ئۆپەراسیۆنی لە دەرەوەی وڵاتەوە پێکرابوو

وەزیری ناوخۆی ئێران وتی: تیمی تیرۆری مەولەوی «عەبدولواحید ڕیگی» فەرمانی ئۆپەراسیۆنی لە دەرەوەی وڵاتەوە پێکرابوو.

مەولەوی «عەبدولواحید ڕیگی» بەرنوۆێژی مزگەوتی ئیمام حسێن (ع) لە شاری خاش کە یەکێک بوو لە مەولوییە پێشەنگەکانی ناوچەکە و پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، ڕۆژی ٨ی دیسامبەر لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە ڕفێندرا و شەهید کرا.

وەزارەتی ئیتیلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ١٤ی دیسامبەر، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە ٣ تاوانباری تیرۆری ئیمام جومعە ئەهلی سوننەتی مزگەوتی ئیمام حوسێن (ع) لە شاری خاش لە کاتی هەڵاتنیان لە وڵات دەستبەسەر کران.

«ئەحمەد وەحیدی» وەزیری ناوخۆی ئێران، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا) سەبارەت بەدوایین هەواڵەکانی پەیوەست بە تیمی تیرۆرکردنی شەهید مەلەوی «عەبدولواحید ڕیگی» وتیشی: ئامانجی ئەم تیمەی تیرۆرکردن دروستکردنی ئاژاوە و دووبەرەکیی ئایینی و نەتەوەیی لە ناوچەکەدایە.

وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایگەیاند کە مەولەوی ڕیگی مەولەوییەکی نیشتمانپەروەر و شۆڕشگێڕ و دژە دوژمن بووە و هەر بەو هۆیەشەوە کراوەتە ئامانج و شەهید کراوە و ڕوونیشی کردەوە: ئەم شەهیدبوونە پەیوەندیی قووڵی نێوان سوننە و شیعە و پەیوەندیی قووڵی نێوان سیستانییەکان و بەلووچەکان نیشان دەدات و  سەلماندی کە بەلووچەکان چەندە ڕۆڵیان هەیە لە کۆنترۆڵ کردنی سنوورەکاندا.

سەرپەیڤ