کانونی یه‌که‌م 25, 2022 23:37 Asia/Tehran
  • ٦ هەزار تۆن ماسی لە کوردستان بەرهەم هات

بەڕێوەبەری کاروباری ماسی و ئاوژییەکانی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا 6 هەزار تۆن ماسی لە ناو گۆم و کۆمەڵگەی بەخێوکردن و سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگاکە بەرهەمهێنراون و لە بازاڕدا فرۆشراون.

«حەمید حسێن پوور» ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا ، بە ئاماژەدان بەوەی کە زیاتر لە ٢٥٠ یەکەی بەخێوکردنی ماسی لە نێویاندا گۆمی کشتوکاڵی و کۆمەڵگەی بەخێوکردن لە پارێزگاکەدا هەیە، وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی خەزەڵوەر، سێ هەزار تەن ماسی لە یەکەکانی پارێزگاکەدا بەرهەم هێنراوە.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەوەش کە، ڕاوکردنی ماسی لەو سەرچاوانە دەستی پێکراوەو ھەتا کۆتایی مانگی ڕەشەمە بەردەوام دەبێت، وتیشی: بەپێی خەمڵاندنەکە سێ هەزار تۆن ماسیش لە سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگاکەوە بە ھۆی ھەرەوەزییەکانی ماسیگرەکانەوە ڕاوکراوەو ڕەوانەی بازاڕ کڕاوە.

بەڕێوەبەری کاروباری ماسی و ئاوژییەکانی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان بە دەربڕینی ئەمەی کە، تەنها حەوت بەنداو لە پارێزگاکە ڕێگەیان بە ھەرەوەزییەکان داوە کە ماسی بگرن، وتیشی: شەش ھەرەوەزیی ماسیگران و یەک کەسی ڕاستەکی مۆڵەتی گرتنی ماسی لە سەرچاوە ئاوییەکان و بەنداوەکانی پارێزگا ھەیە.

«حسێن پوور» ژمارەی ئەو کەسانەی لە ھەرەوەزیی ماسیگرانی پارێزگاکەدا کاردەکەن بە ٤٢٣ کەس ڕاگەیاندو وتیشی: بەپێی پێشبینییەکان بڕی بەرهەمی ماسی لە پارێزگاکە تا کۆتایی ئەمساڵ دەگاتە زیاتر لە ١١ هەزار تۆن.

سەرپەیڤ