کانونی یه‌که‌م 26, 2022 13:01 Asia/Tehran
  • هەناردەکردنی دوو ملیۆن و ٦٧٠ هەزار تۆن کاڵا لە سنووری نێودەوڵەتیی میهرانەوە

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران هەناردەکردنی دوو ملیۆن و ٦٧٠ هەزار تۆن کەلوپەلی لە سنووری نێودەوڵەتیی میهران ڕاگەیاند.

«ڕوحوڵڵا غولامی»، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام، ئەمڕۆ (دووشەممە) لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە (١٤٠١) تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم، دوو ملیۆن و ٦٧٠ هەزار تۆن کاڵا لە سنووری نێونەتەوەیی میهرانەوە هەناردە کراوە عێراق و وڵاتانی دیکە.

غوڵامی وتیشی: بایی بە دۆلاری ئەم بڕە هەناردەیە لە سنووری نێودەوڵەتیی میهرانەوە یەک ملیار و ٢٤٧ ملیۆن دۆلار بووە و ئەم بڕە هەناردەیەی کاڵاو شت و مەکیش لە ڕووی بەهاوە بە ڕێژەی ٦٥٪ و لە ڕووی کێشەوە بە ڕێژەی ٧٦٪ بە بەراورد بەساڵی پێشووی (١٤٠٠) گەشەوزیاد بوونی بەخۆیەوە بینیوە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پارێزگای ئیلام هەروەها وتی: کاڵای سەرەکیی هەناردەکردن بریتین لە بەرد، کاشی، سیرامیک، کەرەستەی ئاسن، بەرهەمی کانزا، بار، بەرهەمی پترۆکیمیا، بەردی ئاسن، کلینکەری چیمەنتۆ، بەرهەمی پلاستیکی، شووشە و بەرهەمەکانی پەیوەستی وترۆمبیل و پارچەکانی.

غوڵامی ڕاشیگەیاند:لە ئەمساڵ دا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی ٧٥% زیادبوونی ترانزێتی کاڵا لە سنووری نێودەوڵەتیی میهران بە کێشی ١٢٢ هەزار تۆن بەدی دەکرێت.

سەرپەیڤ