بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەکران لەگومڕکی خوسرەوی
بەڕێوەبەری گومڕکی خوسرەوی وتی: لەسەرەتای ساڵی "١٤٠١ی هەتاوی" هەتا بەئێستاکە هەناردەکرانی کاڵا لەم تێپەڕگە ڕەسمیە بۆعێراق لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو سەتی ٢٨ گەشەی بووە.
"مەهدی عەباسیان" بەڕێوەبەری گومڕکی خوسرەوی ڕۆژی چوارشەممە لە گفتووگۆ لەگەڵ ئیرناوتی: بایەخی کێشی کاڵاهەناردەکراوەکان لەنۆ مانگی ڕابردوو یەک ملیۆن و٥٩٨ هەزارو٥٥٠ تەن بووە کەلەباری کێشەوە لەچاونع مانگی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بەڕادەی سەتی ٤٣ گەشەی بووە. عەباسیان وتی: زۆربەی کاڵا هەناردەکراوەکان بۆ عێراق لە نۆمانگی ڕابردوو داگری میوە وتەڕەکاڵیی ، بەرهەمەکانی شیرەمەنی، کەلووپەلی بیناسازی، کاشی، کەیک وبیسکویت بووە.
بەڕێوەبەری گومڕکی خەسرەوی هەروەها وتی: ترانزیت لەنۆ مانگی ڕابردوو لەتێپەڕگەی ڕەسمی خوسرەوی لەکۆی ١٢٩ هەزارو١١٧ تەن کاڵا بەبایەخی ١١٤ ملیۆن و١٥١ هەزارو٥٥١ دۆڵآر بووە کە لەچاو ماوەی هاوشێوەی ساڵی پاریەک هەزارو٥٣٧ لەسەت لەباری کێشەوە ولەباری دۆڵارەوە سەتی ٣٠٩ بەرزبوونەوەی بووە. بەقسەی عەباسیان ٧٥ هەزارلۆری لە نۆ مانگی ڕابردو لەسنووری ڕەسمی خوسرەوی هاتووچوویان کردووە.
پارێزگەی کرماشان بەگشتیی ٣٧١کیلومێتر سنووری هاوبەش لەگەڵ وڵاتی عێراقی هەیە ولەدرێژایی ئەم سنوورە دوو سنووری ڕەسمی وپێنج بازاڕچەی سنووری چالاکە وساڵانە زیاتر لە سێ ملیارد دۆڵار کاڵا لەم سنوورانە هەناردەدەکرێت بۆ هەندەران.
شارستانی سنووری قەسری شیرین بە زیاتر لە ٢٧ هەزارکەس حەشیمەت لە ڕۆژئاوای کرماشان، لەگەڵ ئێران ١٨٦کیلومێتر سنووری هەیە کەلەدرێژایی ئەم سنوورە، دوو تێپەڕگەی ڕەسمی پەروێزخان وخوسرەوی هەیە کە ئاڵووێری ئابووری،تیجاری وهەناردەکرانی کاڵا بۆ هەرێمی کوردستان وحکۆمەتی ناوەندی عێراق لەم دوو سنوورە ئەنجام دەبێت.سنووری خوسرەوی گەورەترین پایانە وترمیناڵی زەوینی نێودەوڵەتی ڕٶژهەڵاتی ناڤینە.