کانونی یه‌که‌م 31, 2022 21:28 Asia/Tehran
  • ئیرەج مەسجیدی: تاوانی ئەمریکا لە تیرۆرکردنی شەهید سولەیمانی لە مێژوودا تۆمارکراوە

باڵوێزی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق جەختی لەوە کردەوە کە تاوانی ئەمریکا لە تیرۆرکردنی شەهید سولەیمانی لە مێژوودا تۆمار کراوە و بەدواداچوونی یاسایی و دادوەری بەردەوام دەبێت.

ئیرەج مەسجیدی باڵوێزی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق تیرۆرکرانی شەهید «سولەیمانی»ی بە تاوانی تۆمار کراوی حکومەتی ئەمریکا لە مێژوودا ناوبردو وتیشی: بەدواداچوونی مافەوانی و دادوەری لەمەڕ ئەمەی کە کێ لەم دۆسیەیەدا تاوانبار بووە و کێ هاوکاریی ئەمریکییەکانی کردووە بەردەوامە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا،«ئیرەج مەسجیدی» ڕۆژی شەممە بەشداری لە «پانێلی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی لە هەرێمی ڕۆژئاوای ئاسیا» کرد کەبە چڕبوونەوە سەر چالاکییەکانی سەرداری بوێری ئیسلام  شەهید قاسم سولەیمانی لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپا کرابوو و وتی: سەردار سولەیمانی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە عێراق و خەباتی دژی تیرۆریزم دا گێڕا.

باڵوێزی پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە عێراق ھەروەھا وتی: شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی پەیوەندییەکی قوڵی مەعنەویی لە نێوان خەڵکی ئێران و عێراقدا دروستکرد و جارێکی دیکە بۆ خەڵکی عێراق ئەوەی سەلماند کە سەردار سولەیمانی و کۆماری ئیسلامیی ئێران دۆستیانن.

مەسجدی ئاماژەی بەوەش دا: تیرۆرکردنی سەرداری شەهید حاج قاسم سولەیمانی لەلایەن ئەمریکییەکان و بە دیاریکراوی دۆناڵد ترەمپ تاوانێک بوو کە بە هەماهەنگیی زایۆنیستەکان ئەنجامدرا و پێشتریش چەندین جار فەرماندەکانی خۆڕاگرییان شەهید کردبوو.

سەرپەیڤ