کانونی دوھەم 01, 2023 16:17 Asia/Tehran
  • جبللی: بایکۆتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن نموونەیەکی ئاشکرای دیکتاتۆریەتی دژە شۆڕشە

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بایکۆتی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن نموونەیەکی ئاشکرای دیکتاتۆریەتی دژی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

«پەیمان جبللی» سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران،لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵدەریی فارس سەبارەت بە دیکتاتۆرییەتی ڕاگەیاندن لە دژی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، وتیشی: دژایەتییەکی ئاشکرا لە نێوان دروشم و کردەی ئەو کەسانەدا بەدی دەکرێت کە بانگەشەی ئازادیی ڕادەربڕین و دیموکراسی و ڕێزگرتن لە کۆمەڵگا دەکەن ، نموونەیەک لەوانە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤە لە لایەن ئەمریکاوە بە بایکۆتکردنی ڕێکخراوەی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

جبللی بە ئاماژە بەوەی کە ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران میدیایەکی نیشتمانیی وڵاتێکی سەربەخۆیە، ڕوونیشی کردەوە: ڕادیۆ و تەلەفزیۆن بە پێی پێداویستی و بارودۆخی کۆمەڵگا و وڵات ناوەڕۆک بەرهەم دەهێنێت و کاری ئاگادارکردنەوە دەکات و یارمەتیی پێشکەوتنی وڵات دەدات.

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: کاتێک دامودەزگاکانی هەژموونیی ڕۆژئاواو نێودەوڵەتی هەڵ دەستن بە بایکۆتکردنی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، ئەوە نیشان دەدەن کە ئەم دیکتاتۆریەت و پێشێلکردنی بانگەشەی ئازادیی ڕادەربڕینە کە ساڵانێکی دوورودرێژە گوێی خەڵکانی جیھانیان پێ کەڕ کردووە ، بە ئاسانی ڕوودەدات.

جبللی وتیشی: ئەوە چۆنە میدیاکانی نەیار، کە شەو و ڕۆژ سەرقاڵی فیتنە و فێرکردنی ئاژاوەنانەوەو کاری تێکدەرانەو تێکشێواندنی ئاسایشتی ئێران و وڵاتانی دیکەن، بە ئازادی لە ناخی ئەوروپادا چالاکی دەکەن و کەچی هیچکام لە ڕێساکانی میدیایان بۆ جێبەجێ ناکرێت، بەڵام ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆن  کە میدیایەکی تایبەتە بە کۆماری ئیسلامیی ئێران و بە پێی یاسا کاردەکات، بە بۆچوونی ئەوان یاساکانی پێشێل کردووەو تەنانەت چاویان بەرایی نادات لەسەر سەتەلایتیش بیبینن.

لە ١٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢، یەکێتیی ئەورووپا بە بیانووی پشتیوانی لە دیموکراسی، کەناڵی  ئینگلیزی زمانی "پرێس تیڤی"ی و کەناڵەکانی پەیوەست بە ڕادیۆو تەلەفزیۆنی  کۆماری ئیسلامیی ئێرانی ھاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵێک لە کەسایەتی و ێکخراوە ئێرانییەکاندا بایکۆت کرد.

هاوکات کۆمپانیای یوتێلساتی فەرەنسیش ڕایگەیاند کە هەموو چالاکییەکانی پەخشی پەیوەندیدار بە ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ڕاگرتووە.

سەرپەیڤ