تەقاندنی موشەکی «نەسر»ی زەوی بۆ زەوی لە مەشقی «زوڵفەقاڕی ١٤٠١»دا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i413977-تەقاندنی_موشەکی_نەسر_ی_زەوی_بۆ_زەوی_لە_مەشقی_زوڵفەقاڕی_١٤٠١_دا
لە درێژەی بەڕێوەچوونی قۆناغە سەرەکییەکانی مەشقی هاوبەشی «زوڵفەقاڕی ١٤٠١»ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سیستەمی موشەکی و یەکە دەریاییەکانی ئەرتەش بە کەڵک وەرگرتن لە موشەکی «نەسر» ھەر لە دەریاوە ئامانجە زەوینییەکانیان پێکا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 01, 2023 16:53 Asia/Tehran
  • تەقاندنی موشەکی «نەسر»ی زەوی بۆ زەوی لە مەشقی «زوڵفەقاڕی ١٤٠١»دا

لە درێژەی بەڕێوەچوونی قۆناغە سەرەکییەکانی مەشقی هاوبەشی «زوڵفەقاڕی ١٤٠١»ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، سیستەمی موشەکی و یەکە دەریاییەکانی ئەرتەش بە کەڵک وەرگرتن لە موشەکی «نەسر» ھەر لە دەریاوە ئامانجە زەوینییەکانیان پێکا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، یەکە ئاوگەڕەکانی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە قۆناغە سەرەکییەکانی مەشقی هاوبەشی ««زوڵفەقاڕی ١٤٠١» بە تەقاندنی موشەک ھەر لە دەریاوە ئامانجەکانیان لە وشکانی دا پێکاوە.

لەم قۆناغەی مەشقەکەدا پاپۆڕی موشەکھاوێژی «نەجم» بە تەقاندنی مووشەکی کروزی «نەسر» ھەر لە دەریاوە بە سەرکەوتوویی ئەو ئامانجەی لە وشکانی دا پێکا. ئەمەو لە لایەکی دیکەوە سیستمی موشەکیی گوێئاو بۆ دەریای «نەسر»یش ئامانجە دیاریکراوەکانی نێو دەریایان لەناوبرد.

مەشقی هاوبەشی «زوڵفەقاڕی ١٤٠١»ی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شەوی ھەینی  ٢٩ی دیسامبەری ٢٠٢٢ەوە بە ڕەمزی یا زەهرا (س) لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵات، کەنارەکانی مەکران، مەودای ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز ھەتا گردوپەڕی بەندەری گواتر و دەریای عومان تا جەغزی ١٠ پلەیی باکووری ئەقیانووسی هیند، دەستی پێکرا.