کانونی دوھەم 03, 2023 09:58 Asia/Tehran
  • ڕاپێچ کرانی ئەندامانی سەرەکیی تۆڕی بارەبووی تاقمۆکەی تیرۆریستی مونافیقین لە ئێران

وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ناس کرانی گەورەترین تۆڕی تەیار کردن و بارەبووی تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی تاقمی تیرۆریستی مونافیقین و دەستبەسەرکردنی ئەندامە سەرەکییەکانی تۆڕەکەی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە گەورەترین تۆڕی تەیارکردن و بارەبووی تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی تاقمی تیرۆریستی مونافیقین، بە ھۆی ھێزەکانی ئاسایشتی ئێرانەوە ناس کراون و شەش کەس لە ئەندامانی سەرەکیی تۆڕەکە لە زنجیرە ئۆپراسیۆنێکی ھاوکات و لە چەند پارێزگای وڵات قۆڵبەست و دەکەس بانگ کراون و کۆمەڵێکی تریش کە پەیوەستن بەم تۆڕەوە کەوتوونەتە بەر پەیگەڕ.

ئەم ڕاگەیاندنە باسی ئەوەشی کردووە کە، ئەم تۆڕە بەرفراوانە بەرپرسیار بووە لە گواستنەوەی پارە لە دەرەوەی وڵاتەوە بە شێوازی ئاڵۆزی سپیکردنەوەی و دابینکردنی کەرەستەی جۆراوجۆر بۆ تیمەکانی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستیی مونافیقین.

بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، سەرکردەی تۆڕەکە بە ناوی «عەلی محەمەد دەوڵەتی» لەو ئەندامە گرنگانەی مونافیقینەو لە میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و هۆڵەندا ھێندێک نووسینگە و دامەزراوەی هەیە. ناوبراو لە ڕێگای پەیوەندییەکانی لەگەڵ سێگۆشەی ئالبانیا و ئیمارات و هۆڵەندا، بەستێنی ئۆپەراسیۆن و ڕووپۆشیی پێویستی بۆ تەیارکردن و بارەبووی تیرۆریستان خۆش دەکرد.

لەم ڕاگەیاندنەدا، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، وڵاتانی میوانداری مونافیقین لەوان ئالبانیا، هۆڵەندا، و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانی ئاگادار کردووەتەوە کە بەهۆی سروشتی قەیرانی چێکردن و سروشتی تاوانکاری ئەم تاقمۆکەیە، ئامادەبوونیان لە هەر وڵاتێکدا جگە لە پەرە پێ دانی کردەوەی نایاسایی و تیرۆریستی لەو وڵاتانەدا هیچ بەرھەمێکی دیکەی نابێت.

سەرپەیڤ