کانونی دوھەم 03, 2023 11:50 Asia/Tehran
  • سەردار سولەیمانی؛ پاڵەوانی جیهانیی شەڕی دژە تیرۆر

ئەمڕۆ سێشەممە 3ی ژانویەی 2023 ڕێککەوت لەگەڵ 13ی بەفرانباری ساڵی 1401ی کۆچیی ھەتاوی، ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی، فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و ڕۆژی جیهانیی خۆڕاگرییە.

سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

شەھید سولەیمانی «سەییدوشوھەدای خۆڕاگری» بە درێژایی تەمەنی متفەڕکی خۆی وەکو فەرماندەی سوپای ئیسلام بە بێ سەرنجدانی ڕەگەزو زمانەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئیسلام و قورئانی کەریم لە ئاراستەی داکۆکی لەگەلانی چەوساوە ھەوڵی دەدا.

ئەم شەهیدە پلە بەزرە، وەک فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە تەفروتوناکردنی تاقمی تیرۆریستی داعش لە عێراق و سوریا و بۆ ماوەی چەندین ساڵی بەردەوام بە ڕێکخستنی هێزەکانی جەماوەری لەم وڵاتانە ، ئارامی و ئاسایشی بە خەڵک بەخشی.

دوای شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: ساڵانێکی زۆر خەباتی نیازپاکانەو بوێرانە لە گۆڕەپانەکانی بەرەنگاربوونەوەی شەیاتین و تێکدەرانی جیهان و ماوەیەکی دوورودرێژ ئاواتی شەهیدبوون لە پێناوی خودا، دواجار سولەیمانیی خۆشەویستی بەو پلە بەرزە گەیاند و خوێنی پاکی بە دەستی ملھوڕترین مرۆڤەکان ڕژایە سەر زەوی.

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە ڕاگەیاندتی ئەمەی کە، شەهید سولەیمانی سیمای نێونەتەوەیی بەرخۆدانەو هەموو ھۆگرانی بەرخۆدان خوازیاری سەندنەوەی تۆڵەی خوێنی ئەو بەڕێزەن،وتیشی:باهەموو دۆستان و دوژمنان بزانن کە ڕێبازی جیهادی خۆڕاگری و بەرخۆدان بە پاڵنەرێکی دوو هێندە  بەردەوام دەبێت و سەرکەوتنێکی ھەرەقەتی چاوەڕوانی موجاهیدەکانی ئەم ڕێگا متفەڕک و پیرۆزە دەکات.

سەرپەیڤ