کانونی دوھەم 04, 2023 08:33 Asia/Tehran
  • دیداری کۆمەڵێک لە ئافرەتان لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی زەهرا(س) لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئافرەتان کۆ دەبنەوە.

ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە سەروبەندی ساڵڕۆژی لە دایکبوونی حەزرەتی فاتیمەی زەهرا(س)، کۆمەڵێک لە ئافرەتانی بلیمەت و چالاک لە بواری ڕۆشنبیری، کۆمەڵایەتی و زانستیدا لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی کۆدەبنەوە.

ڕۆژی هەینی ١٣ی ڕێبەندانی ٢٠٢٣ یەکسانە بە پێنجەمی جومادیوسانیی ساڵی ١٤٤٤ی کۆچیی مانگی کە ڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی فاتیمە زەهرا(س)یە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی khamenei.ir، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ساڵی ڕابردوو، لە دیدارێکدا لەگەڵ مەدیحەبێژانی ئەهلی بەیت، بە ئاماژەدان بە داخوازیی کۆمەڵێک لە ئافرەتانی بەڕێز بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لە ڕۆژی لەدایک بوونی حەزرەتی زەهرا (س)، وتی:

خاتونە بەڕێزەکان گلەیی ئەوە دەکەن کە دەبوو ئەم ڕۆژەمان بە ئافرەتان تەرخان دابایە؛ ڕاستیش دەکەن، ھەڵبەت ئاوا دیدارێک کۆبوونەوەیەکی ڕەگداکوتاوی مێژووییە و ناتوانرێت بە کەم سەیر بکرێت. پێویستە ڕۆژێکیش بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئافرەتان دیاری بکرێت.

پێشتریش گرووپە جیاجیاکانی ئافرەتان لە وڵات لەگەڵ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دیداری تایبەتیان هەبووە و لە نێویاندا دەتوانین ئاماژە بە کۆبوونەوەی سەدان هەزار کەسی لە یاریگای ئازادی و دیداری ئافرەتان لە ڕەوتە گەشتی پارێزگاکاندا بکەین.

سەرپەیڤ