کانونی دوھەم 04, 2023 08:56 Asia/Tehran
  • دەستگیرکرانی ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران

سەرکردایەتیی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، دەستگیرکرانی ئەندامانی تیمێکی تیرۆریستی لەم پارێزگایەی باشووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرکردایەتیی پۆلیسی پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، لە ڕاگەیاندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە دوای چەند خولێکی تەقەکردن لەلایەن تیمێکی چەکدارەوە لە یەکەکانی دەوریەی پۆلیس لە سیستان و بەلوچستانی ئێران، لە ئەنجامی ھێندێک ھەوڵی ھەواڵگرییانە ئەندامانی ئەم تیمە ناس کران و لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی ئاڵۆزدا ئەندامانی ئەم تیمە دژە ئاسایشتییە قۆڵبەست و ڕاپێچ کران.

پاش کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو «مەهسا ئەمینی» لە کۆتایی مانگی ڕەزبەردا، بەشێک لە شارەکانی ئێران لەوان زاهیدان، بە هاندانی دوژمنانی کۆماری ئیسلامی و میدیای دژە شۆڕش ڕووبەڕووی ئاژاوە بوونەوە.

ئاژاوەگێڕان لە زاهیدان زیانیان بە شوێنە گشتییەکان و موڵک و ماڵی گشتی گەیاندووە و تیرۆریستانیش لە هەندێک شاردا ژمارەیەک لە هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئێرانیان کردووەتە ئامانج و شەهیدیان کردوون.

 

سەرپەیڤ