کانونی دوھەم 05, 2023 22:48 Asia/Tehran
  • سەردار قائانی: خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری، تەنگیان بە ئەمریکا ھەڵچنیوە

فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری، تەنگیان بە ئەمریکا ھەڵچنیوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی تەسنیم، سەرداری سەرتیپ«ئیسماعیل قائانی»، فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ڕۆژی پێنجشەممە لە یادمانی شەهید سەردار «حسێن پوورجەعفەری» لە گوڵزاری شەهیدانی نێونەتەوەیی کرمان لە باشووری ئێران،وێڕای ڕێزلێنان لە یادو بیرەوەریی شەهیدان و بەتایبەت سەرداری نەمر شەهید «قاسم سولەیمانی»و هاوڕێکانی و ھەروەھا شەهید «حسێن پورجەعفەری»، وتیشی: شەهید «حسێن پورجەعفەری» و شەهید «ئەبومەهدی موهەندیس» و شەهیدانی دیکە، خۆبەختکارانە شوێن پێی سەردار «سولەیمانی»یان ھەڵگرت و ڕێبازی بەرخۆدانیان ھێزمەند کرد.

سەردار «قائانی» بە دەربڕینی ئەمەی کە ڕێزگرتن لە شەهیدانی بەرخۆدان، لە ڕاستی دا پیاداچوونەوە بە شکۆو مەزنایەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دەسەڵاتی شۆڕشی ئیسلامییە، وتیشی: کۆڕی شەهیدان کۆڕی دەربڕینی نواندنی ئەو دەسەڵات و بەها ئیلاهییانەیە کە لە قوتابخانەی ئیسلامی و بە تایبەت شێعەدا بوونیان هەیە.

فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕاشیگەیاند: شەهیدان لەنێو جەرگەی دوژمنانی تاوانبار لەوانە ئەمریکا و ئیسرائیلدا، وەھا ئەم ڕێبازەیان پێوا، کە جگە لە پاراستنی نیزامی پیرۆزی ئیسلامی، لە ڕۆڵە مەعنەوییەکانی پێغەمبەری سەرداریش کە لە سەرتاسەری دنیادا لە لایەن ئیستیکبارەوە ستەمیان لێدەکرا، بەرەڤانییان کرد.

سەردار «قائانی» بە ئاماژەدان بەوەی کە قوتابخانەی شەهید «سولەیمانی» قوتابخانەی ئازایەتی و دەسەڵات و وەستانەوە بەرامبەر بە ئیستیکبارو چەوساندنەوە لە جیهاندایە، وتیشی: لەگەڵ سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا، هەموو هەڕەشەیەک بوو بە دەرفەت و هێزەکانی خۆڕاگری لە هەموو جیهاندا ھەر لە فەلەستینەوە بگرە، ھەتا یەمەن و سوریا شەهیدانی ئێران، لەوانە شەهید «سولەیمانی»یان کرد بە سەرمەشقی خۆیان و تەنگیان بە ئەمریکا ھەڵچنی.

سەرپەیڤ