کانونی دوھەم 07, 2023 09:49 Asia/Tehran
  • پێویستیی پێکھاتنی دادگایەکی هاوبەش لە نێوان ئێران و عێراق بۆ بەدواداچوونی تیرۆرکرانی شەهید سولەیمانی

سەرۆکی لێژنەی تایبەتی بەدواداچوونی یاسایی و نێودەوڵەتی بۆ تیرۆرکرانی شەهید سولەیمانی جەختی لەسەر پێویستیی پێکهێنانی دادگایەکی نێودەوڵەتی لە نێوان عێراق و ئێران کردەوە بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی تیرۆرکرانی شەهید سولەیمانی.

سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٣، ساڵگەڕی شەھیدکرانی سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» بوو. سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «عەباس عەلی کەدخودایی»، سەرۆکی لێژنەی تایبەتی بەدواداچوونی یاسایی و نێودەوڵەتی بۆ تیرۆری شەهید سولەیمانی، ئێوارەی ڕۆژی هەینی لە دووهەمین کۆنفرانسی یادی شەهیدانی بەرگری لە مەزارگە و بەرگری لە ئاسایشی تاران، وێڕای جەخت کردن لەسەر پێویستیی پێکھاتنی دادگایەکی نێونەتەوەیی لە نێوان ئێران و عێراق بۆ خێراکردنەوەی ڕەوتی ڕاگەییشتن و بەدواداچوونی دۆسیەی تیرۆرکرانی شەهید سولەیمانی، وتیشی: بەو پەیوەندییەیانەی کە لەنێوان حکومەتەکانی هەردوو وڵات لە ئاردایە  ئەم بابەتە کاری لەسەر دەکرێت.

«کەدخودایی» وتیشی: ئەو تاوانەی کە ڕژێمی ئەمریکا لە مەڕ تیرۆرکردنی شەهید حاج قاسم سولەیمانی و هاوڕێکانی تێوەی گلاوە، پێشێلکارییەکی گەورە و ڕوون بوو لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ، واتە ھەم پێشێلکردنی سەروەریی عێراق بوو، ھەم پێشێلکردنی پارێزبەندیی کاربەدەستانی فەرمیی وڵاتان.

سەرۆکی لیژنەی تایبەتی بەدواداچوونی یاسایی و نێودەوڵەتی بۆ تیرۆرکرانی شەهید سولەیمانی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بۆ پتر لە ٩٠ بەرپرس و ھۆکاری و یاریدەرانی ئەم تاوانە داوای سزا کراوە کە خەریکە قۆناغەکانی خۆی تێپەڕ دەکات.

کەدخودایی وتی: لە کۆڕبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، هەرچەندە وڵاتانی ڕۆژئاوا کاریگەرییان هەیە و دەسەڵاتیان ئەو شوێنانەیان بە دەستەوەیە، بەڵام ئەم تاوانە ئەمریکییە ئەوەندە زەقە کە زۆربەی مافناس و یاسازانانی نێودەوڵەتی جەختیان لەسەر پێشێلکارانە بوونی کردووەتەوە.

سەرپەیڤ