کانونی دوھەم 08, 2023 19:04 Asia/Tehran
  • گردبوونەوەی ناڕەزایی خەڵکی تاران لەبەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا

جەماوەری تاران و کۆمەڵگەی حەوزەوییەکانی ئێران بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە سووکایەتی و بێڕێزی کردنی «شارلی ئیبدۆ» بە پلەی بەرزی مەرجەعییەتی سیاسی و ئایینی،لە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لەتاران کۆبوونەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، خەڵکی تاران و کۆمەڵگەی حەوزەوییەکانی ئێران لەم کۆبوونەوەیەدا بە هەڵگرتنی پارچەنووسی بە ناوەڕۆکی «نەمان بۆ ئیسرائیل و ئینگلتەرا»، «ئەگەر ڕێبەر فەرمان بدات، گیانی خۆمان بەخت دەکەین» ئەو کارەی بڵاوکراوەی فەرەنسییان وەکوو سووکایەتیکردن بە پلەی بەرزی مەرجەعییەتی سیاسی و ئایینی ئیدانە کردو وەڵامێکی لێبڕاوانەیان بە وڕینەکانی ئەم بڵاوکراوە سوکایەتی کەرەو دەوڵەتی فەرەنسایان وەک داکۆکیکەری سوکایەتیکەران دایەوە.

گردبوونەوەکە بە خوێندنەوەی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد و بە دروشمی «اللە اکبر» بێزاریی خۆیانیان بەرامبەر بەو کارەی گۆڤاری «فۆکاھی»ی فەرەنسی دەربڕی.

گۆڤاری «شارلی ئیبدۆ»ی فەرەنسی، کە پێشتر سووکایەتی بە پلەی پیرۆزی پێغەمبەری ئیسلام (ص) کردبوو، لەم دواییانەدا پێشبڕکێیەکی بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی کاریکاتێری سوکایەتیکارانەی دژی مەرجەعییەتی ئایینی و سیاسی بەڕێوە برد کە ئەمەش ڕەخنەی زۆری لە ھەمبەر ئەم گۆڤارەو سیاسەتی فەرەنسا لە ڕووی خۆی وتەنی ئازادیی ڕادەربڕین، لێ کەوتەوە.

سەرپەیڤ