کانونی دوھەم 09, 2023 13:43 Asia/Tehran
  • فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی ئێران: مەشقی زوڵفەقاڕی ١٤٠١ بەپێی هەڕەشەکان پلانی بۆ دانرابوو

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: مەشقی زوڵفەقاڕی ١٤٠١ بە پێی ئەو هەڕەشە و مەترسیانەی کە ڕووبەڕووی دەبینەوە پلانی بۆ دانراو لەسەر هەمان بنەما کەرەستەمان هێنایە مەیدان.

مەشقی ھاوبەشی زوڵفەقاڕی ١٤٠١ ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ٢٩ی دیسامبەری ٢٠٢٢ بە ڕەمزی یا زەهرا (ع) لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژهەڵات، کەنارەکانی مەکران، مەودای ڕۆژهەڵاتی گەرووی هورمز تا گردوپەڕی بەندەری گواتێر و دەریای عومان تا جەغزی ١٠ پلە لە باکووری زەریای هیند دەستی پێکراو بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی ئەرتەش، ئەمیری دەریاوان «شەهرام ئێرانی»، فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش، بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی مەشقی ھاوبەشی زوڵفەقاڕی ١٤٠١ ، وتی: ئەگەر هەڕەشەکە بگۆڕدرێت، ئێمەش ئەو ئامێرە گونجاوانەی دیکە کە لە بەردەستماندایە، دەهێنینە مەیدانەوە.

ئەمیری دەریاوان ئێرانی وتیشی: لە بواری ھاویشتن دا، ئەو موشەک و پاپۆڕشکێنانەی لە مەشقەکەدا بەکار ھاتن زۆر هەمەچەشن بوون، بەجۆرێک کە چوار جۆری جیاواز و نوێی پاپۆڕشکێنمان هێنایە مەیدانەوەو ھاویشتنمان کە بارستایی ئەو ھاویشتنانە لە  ڕووی ژمارە و کوالیت و جۆراوجۆری و بەڕۆژ بوونەوە قەت لەگەڵ مەشقەکانی ڕابردوو بەراورد ناکرێن.

فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بە بارستاییەکانی کەناری مەکرانیش وتی: کەناری مەکران تایبەتمەندی زۆر ناوازەی هەیە و دەروازەی ئابووریی وڵاتەکەیە، چونکە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە ئەقیانووسەوە.

سەرپەیڤ