کانونی دوھەم 10, 2023 22:03 Asia/Tehran
  • دۆسیەی شەهیدبوونی سەردار سولەیمانی؛ تەوەرەی دیداری سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق بوو لەگەڵ جێگری یەکەمی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران

سەرۆکی شاندی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق و جێگری یەکەمی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لە دۆسیەی شەهیدکردنی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانیان کۆڵینەوە.

سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی میزان، حوججەتولئیسلام وەلموسلیمین «محەممەد موسەدیق» جێگری یەکەمی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران، لە دیدار لەگەڵ «موسلیم موتعەب مەدەب»سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق لە تاران، وێڕای ئاماژە کردن بەوەی کە تیمی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی ئەو دوو وڵاتە خەریکە کارێکی گەورە لەسەر دۆسیەی شەهیدکردنی سەردار سولەیمانی و هاوڕێکانی دەکات و بەڵگەنامەکانی ئەم دۆسیەیە سەبارەت بە بکەروپێکەری پێوەندەرانی ئەم تاوانە پێشتر ڕادەستی عێراق کراوە.

حوججەتولئیسلام وەلموسلیمین «محەممەد موسەدیق» داوای لە ئەندامانی لێژنەی لێکۆڵینەوەی هاوبەشی ئێران و عێراق کرد کە تۆمەتبارانی ئەم دۆسیەیە بەپێی یاسا بە تاوانبار بزانن.

«موسلیم موتعەب مەدەب» سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراقیش لەم دیدارەدا ڕایگەیاند، دەبێ ڕێوشوێنی یاسایی و دادوەریی پێویست لە دژی ئەو کەسانە جێبەجێ بکرێت کە دەستیان لەم تاوانەدا هەبووە، لە هەر پلەو پۆستێکیشدا بن.

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی عێراق وتیشی: نموونەی ئەم بابەتە دەرکرانی فەرمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکایە لە دەسەڵاتی دادوەریی عێراق دا، چونکە بۆ خۆی دانی بەوەداناوە کە فەرمانی جێیەجێ کرانی ئەم تاوانەی داوە.

سەرپەیڤ