کانونی دوھەم 11, 2023 14:47 Asia/Tehran
  • بانگێشتن کرانی باڵوێزی عێراق بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دوابەدوای بە کارھێنرانی وشەیەکی ساختە بۆ ناوی «کەنداوی فارس» لە لایەن کاربەدەستانی عێراقەوە، باڵوێزی ئەم وڵاتەیان بانگێشتن کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە سەبارەت بە کاردانەوەی فەرمیی ئێران بەرامبەر بە بەکارهێنرانی ناوی ساختە بۆ کەنداوی فارس لەلایەن دەسەڵاتدارانی عێراقەوە ڕایگەیاند، هەرچەندە ئێران پەیوەندییەکی ستراتیژی و برایانە و قووڵی لەگەڵ عێراق دا هەیە، بەڵام ئەمەیان بابەتێکی جێی گلەییەو بە ڕاشکاوی ناڕەزامەندیی خۆشمان بە باڵوێزی عێراق ڕاگەیاندووە.

«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وتیشی: هەستیاری نەتەوەی گەورەی ئێران بەرامبەر بە بەکارهێنرانی ناوی ڕێک و تەواوی کەنداوی فارس بۆ لایەنی عێراق گوێزرایەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق «محەمەد شایع سودانی» لە بابەتێکدا کە لە لەم دواییانە کەشی مەجازی بڵاو بووەوە، ئەم ھەڵەیەی ڕاست کردەوە.

لە پێشبڕکێکانی جامی گەلانی عەرەب کە عێراق میوانداریی کردبوو، بەرپرسانی ئەم وڵاتە لەبری ناوی مێژوویی کەنداوی فارس وشەیەکی ساختەیان بەکارهێنا.

 

سەرپەیڤ