کانونی دوھەم 16, 2023 20:54 Asia/Tehran
  • بڵاوەپێکرانی تیپێکی عێراقی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سنوورەکانیدا

سەرۆکی فراکسیۆنی خۆڕاگریی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە چالاکییە تیرۆریستییەکانی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە سنوورەکانی ڕۆژئاوای وڵات، جێگیرکرانی تیپێکی عێراقی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سنوورەکانی ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «ئەحمەد حسێن فەلاحی» سەرۆکی فراکسیۆنی خۆڕاگریی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، بە ئاماژە بە جێگیرکرانی شەش هەزار چەکداری عێراقی لەسەر سنوورەکانی ئێران و تورکیا بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو سنوورانە، ڕایگەیاند: ئەگەر ئاسایشی سنوورەکان لەلایەن دراوسێکانەوە دابین نەکرێت، ئێران بۆ خۆی دێتە مەیدانەوەو بەدڵنیاییەوە ئەمەش دەبێتە هۆی بارگرژی لە سنوورەکان.

فەلاحی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا ئێران هاوکارییەکی بەرفراوانی کردووە بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی عێراق و بەو شێوەیەش شەهیدی زۆری بەخشیوە،وتیشی: لە ئێستادا حکومەتی عێراق سەقامگیریی بەدەستهێناوە و سوپایەکی هەیە کە دەبێ بتوانێت سنوورەکانی پێ کۆنترۆڵ بکات.

سەرۆکی فراکسیۆنی خۆڕاگریی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران  هەروەها وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین بۆ گۆڕدرانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لەگەڵ ئێران بۆ ڕێڕەوی ئاودیو کرانی چەک و چوڵی  دژە شۆڕشەکان، وتیشی: بە پێی ڕێککەوتننامەی ئەم دواییە لەگەڵ حکومەتی عێراق ، دەبا تیپێک لە سنووری ئێران و تیپێک لە سنووری تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشتی سنووری جێگیر کرابایەن کە ئەم کارەش ئەنجامی گرتووە.

فەلاحی بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە دەبێ سەرنجی ئەوە بدرێت کە دابین کرانی ئاسایشی سنوورەکان کردەوەیەکی خۆبەخشانەی عێراق نییە، بەڵکو بەشێکە لە ئەرکەکانیان، هیوای خواست کە دابین کرانی ئاسایشی سنوورەکانی عێراق لەلایەن هێزەکانی ئەم وڵاتە بەردەوام بێت و ئیدی پێویست ناکات ئێران خۆی تێوەگلێنێ.

سەرپەیڤ