کانونی دوھەم 17, 2023 21:57 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە ((عەرەباندنی)) ناوی کەنداوی فارس

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: ناوی کەنداوی فارس بۆ ئەم ناوچە ئاوییە ڕاستییەکی مێژوویی، هەمیشەیی، بەڵگەمەندو حاشا هەڵنەگرە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا ڕۆژی سێشەممە، «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، سەبارەت بە بەکارهێنانی ناوێکی ساختە بۆ کەنداوی فارس لەلایەن بەشێک لە دامودەزگا و بەرپرسانی عێراقەوە، لەوانە سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند:  ناوی کەنداوی فارس بۆ ئەم ناوچە ئاوییە ڕاستییەکی مێژوویی، هەمیشەیی، بەڵگەمەندو حاشا هەڵنەگرە، دیارە دووبارەکردنەوەی ناوێکی ساختەش ڕاستییەکان ناگۆڕێت و شەرعیەتی و ڕەوایەتیی بۆ دروست ناکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی لەوەش کردەوە:  کەنداوی فارس لە بەڵگەنامە و نەخشە و سەفەرنامە و دەقە کۆن و دێرینەکاندا هەزاران ساڵە هەمان ناوی ھەیە و بۆ هەتا هەتاشە ھەر بە ھەمان ناو دەمێنێتەوە.

«کەنعانی چافی» بە ئاماژەدان بەوەی کە سەرمایەی دەوڵەمەندی هاوپشتیی مێژوویی وڵاتانی ناوچەکە بۆ دەستەبەرکردنی دۆستایەتیی لایەنێکی تر خەرج ناکرێت، وتیشی: پەیوەندییەکانی ئێران و عێراق لە دەرەوەی تاک و دامەزراوەکانە و ڕەگ و ڕیشەی لە قووڵایی دێرووک و شارستانیەتی ھەردوو وڵات و نەتەوەکەدایە.

سەرپەیڤ