کانونی دوھەم 21, 2023 18:33 Asia/Tehran
  • دەست گرتن بەسەر کەشتییەکی ھەڵگری ٩٠ هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخ لە ئاوەکانی کەنداوی فارس

سەرۆکی گشتیی دادوەریی پارێزگای هورمزگان لە باشووری ئێران دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی هەڵگری ٩٠ هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخی لەلایەن هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییەوە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «موجتەبا قەهرەمانی» سەرۆکی دادوەریی پارێزگای هورمزگان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، بە فەرمانی بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەریی شاری پارسیانی ئەم پارێزگایە، هێزی دەریایی ٤١٢ی زوڵفەقاڕ سەر بە ناوچەی ٤ی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی دوای ناس کردنی ئاوگەڕێکی ھەڵگری سووتەمەنیی قاچاخ لە ئاوەکانی کەنداوی فارس، دەستیان بەسەردا گرت.

قەهرەمانی بە ئاماژە بە دەستگیرکردنی ٥ سەرنشینی کەشتییەکەی هەڵگری سووتەمەنی ، وتیشی: لە کاتی پشکنینی ئەم کەشتییە دەست بەسەر ٩٠ هەزار لیتر سووتەمەنیی قاچاخدا گیراوە.

بە سەرنجدانی پێداگریی کاربەدەستانی دادوەری، بەرەنگاربوونەوەی قاچاخ و بە تایبەت قاچاخی سوتەمەنی لە کەنداوی فارس و دەریای عومان لە بەرنامەدایە و ئەم بابەتە بە چاودێریی ھەواڵگرییانەو  ئۆپەراسیۆنی و پەرە پێ دانی چاودێری  بە شێوەیەکی بەبڕشتانە پێ و شوێنی دەگیردرێت.

سەرپەیڤ