تەواوبوونی ھەڵمەتی ڕاپەڕاندنی قۆناغی یەکەمی نەخۆشخانەی ڕەوانسەر بە کرێدیتی ٤٠ ملیار تمەن
جێگری سەرۆکی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان وتی: ھەڵمەتی ڕاپەڕاندنی قۆناغی یەکەمی نەخۆشخانەی سەرەکیی ڕەوانسەر بە خەرج کردنی پتر لە ٤٠ ملیار تمەن خەریکە کۆتایی پێ دێت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ "سادق کەریمی" ڕۆژی دووشەممە، لە میانەی سەردانەکەی بۆ پڕۆژەی چێکردنی نەخۆشخانەی سەرەکیی شاری ڕەوانسەری سەربە پارێزگای کرماشان، وتیشی: قۆناغی دووەمی ئەم پڕۆژەیە لە ساڵی داهاتووەوە جێبەجێ دەکرێت کە بۆ تەیارکردن و خستنەگەڕی قەرزێکی بە بڕی دوو هەزارو٥٠٠ ملیار تمەن پێویستە ، کە بەشێکی لە پەسەندکراوەکانی سەردانەکەی سەرۆک کۆمار بۆ پارێزگای کرماشان،لە بەرچاو گیراوە.
ناوبراو باسی لەوەش کرد کە دروستکردن و خستنەگەڕی نەخۆشخانەی سەرەکیی ڕەوانسەر کە یەکێک لە داواکارییەکانی خەڵکی ئەم شارەیە، لە ئەوبەرایەتیە گرنگەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان دێتە ئەژمارو وتیشی: هەر لەبەر ئەمە، زۆربەی ئەو پارەیەی کە بۆ قۆناغی یەکەمی ئەم پڕۆژەیە پێویستە ،لە سەرچاوە ناوخۆییەکانی زانکۆوە دابین کراوە.
جێگری سەرۆکی کارگێڕی و پەرەپێدانی سەرچاوەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی کرماشان لە درێژەدا وتی: بە سەرنجدانی ئەوەی کە بیناسازی و بەڕێوەبردنی نەخۆشخانەی سەرەکیی ڕەوانسەر زۆری پێ دەچێت، پڕۆژەی نەخۆشخانەی کاتیی ئەم شارە خراوەتە بەرنامەی کاری ئەم زانکۆیە.
کەریمی وتیشی: نەخۆشخانەی کاتیی ڕەوانسەر بە ٢٤ قەرەوێڵە و یەک ژووری نەشتەرگەری تا کۆتایی ئەمساڵ تەواو دەبێت و بە زووترین کات کاری تەیارکردنی دەست پێدەکات و لە پشتی خودا سەرەتای ساڵی داهاتوو دەخرێتە کار.