کاربەدەستێکی بازرگانیی ئێران: ڕێککەوتنی دراڤیی نێوان ئێران و عێراق بایکۆتە دراڤییەکانی ئەمریکا پووچەڵ دەکاتەوە
بەرپرسی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق جەختی کرد: ڕێککەوتنی دراڤیی نێوان ئەم دوو وڵاتە،بایکۆتە دراڤییە ئەمریکا پووچەڵ دەکاتەوە.
«یەحیا ئالی ئیسحاق» سەرۆکی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێران و عێراق، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا وێڕای ئاماژە کردن بە بەربەستە دراڤییەکانی ئەمریکا بۆ بەغدا، وتی: بێتوو ڕێککەوتنی بانکیی ئێران وعێراق بۆ ئاڵووێڕی بانکی بەشێوازی ڕیال- دینار بێت، دەکرێ بایکۆتی نوێی دۆڵاریی ئەمریکا دژی عێراق پووچەڵ بکرێتەوە.
«ئالی ئیسحاق» وتیشی: ئەمریکا بەرەنگاری وڵاتانێک دەبێتەوە کە کێشەی هەیە لەگەڵیان دا و لە بواری جۆربەجۆردا تووشی ئاستەنگییان دەکات.
وتیشی: یەکێک لەو بوارانە پرسی دراڤی دەرەکییە کە ئەمریکا وەکوو گۆپاڵێک سوودی لێوەردەگرێت بە مەبەستی کێشە ساز کردن بۆ وڵاتانی دیکە،هەر چۆن ساڵانێکی زۆرە ئەم سیاسەتە دژی ئێران ڕەچاو دەکات و لە ئێستاش دا دژی عێراق بەکاری دێنێ.
«ئالئ ئیسحاق» بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە داڕشتی ئابووریی عێراق لەسەر بنەمای فڕۆشتنی نەوتە، وتیشی: ئەم سات و سەودا نەوتییانە زۆربەیان بە دۆڵار ئەنجام دەگرن و بارستاییەکی قەبەی دراڤی دەرەکی ھاوردەی عێراق دەکەن، کەچی دەوڵەتی ئەمریکا بە دروست کردنی ھەڵاجان، دووجەمسەرییەکی بەھایی لە ناردەو ھاوردەی کەل و پەلە نانەوتییەکان بۆ عێراق بەدی ھێناوەو ئا بەمجۆرە توشی کێشەی کردووە.