کانونی دوھەم 25, 2023 06:01 Asia/Tehran
  • دیداری «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان» و سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی لوتکەی وەزیرانی دەرەوەی «ئیکۆ» لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان کۆبووەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران و «شەوکەت میرزایف» سەرۆک کۆماری ئۆزبەکستان لە میانی دیدارێکدا کە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆماری ئەو وڵاتە لە تاشکەند بەڕێوە چوو، سەبارەت بە پرسە جێی سەرنجەکانی ھەردووک وڵات بیروڕایان گۆڕییەوە.

جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێشەممە ٢٦هەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوی هاوکاریی ئابووری لە شاری تاشکەندی پایتەختی ئۆزبەکستان دەستیپێکرد.

وەزیران و نوێنەرانی وڵاتانی ئەندام لەوانە کۆماری ئازەربایجان، تورکمەنستان، قڕقیزستان، کازاخستان، تورکیا، پاکستان، ئێران و ئۆزبەکستان بەشداریی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی «ئیکۆ»ن. ھەڵبەت ئەفغانستان کە لەو وڵاتانەی ئەندامی «ئیکۆ»یە بەشداریی کۆبوونەوەکەی نەکردووە.

کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی «ئیکۆ» ساڵێک جارێک بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام بە میوانداریی یەکێک لە ئەندامەکان بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ