کانونی دوھەم 25, 2023 21:50 Asia/Tehran
  • بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە سەپاندنی بایکۆت بە سەر یەکێتیی ئەورووپاو بەریتانیادا

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران هەندێک که سایەتی و دام ودەزگاکانی یه کێتیی ئەورووپا و ڕژیمی بەڕیتانیای خستە بەر بایکۆت و سزادان.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە سەپاندنی سزا بەسەر بەشێک لە کەسایەتی و دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەورووپا و ڕژێمی بەریتانیا نووسی:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە پێی پەسەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان و لە چوارچێوەی ڕێساو میکانیزمی پەیوەست بە بایکۆت، وەک ڕێکارێکی ھاوبەر کۆمەڵێک کەس و دامودەزگای نێو یەکێتیی ئەورووپا و ڕژێمی بەریتانیا لە بەر پشتیوانی کردنیان لە تیرۆر و گرووپە تیرۆریستییەکان، ورووژاندن و هاندان  بۆ کردەوەی تیرۆریستی و توندوتیژی دژی خەڵک، دەستوەردان لە کاروباری نێوخۆیی، برەوپێدانی توندوتیژی و پشێوی، بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە و پەرە پێ دانی زانیاریی ھەڵە و ھەروەھا بەشداری لە توندکرانەوەی بایکۆتی ملھوڕانەی دژی گەلی ئێران کە بە واتای تیرۆریزمی ئابوورییە، بایکۆت دەکات.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە شەرمەزارکردنی کردەوەکانی یەکێتیی ئەورووپا و ڕژیمی بەریتانیا لەمەڕ پشتیوانی و ئاسانکاری کردن بۆ کاری تێکدەرانەو هەروەها خۆبواردن لە ڕووبەڕووبوونەوەی تێکدەران و دامەزراوەگەلی ئاماژەپێکراو کە دیارە خەمساردی لە ھەمبەریاندا پێشێلکردنی ئەرکە نێودەوڵەتییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دێتە ئەژمار، ڕایدەگەیەنێت کە کردەوەکانیان لە بواری چڕکردنەوەی سزای ملھوڕانە لە ڕاستی دا پێشێلکردنی ڕوونی بنەما سەرەکییەکانی مافی نێودەوڵەتییە کە لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکاندا جەختی لە سەر کراوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: دامودەزگاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێی پەسەندی لایەنە پەیوەندیدارەکان، ڕادەسپێردرێن بۆ لەبەر گرتنی ڕێوشوێنی پێویست  کە بریتین لە قەدەغەکردنی پێدانی ڤیزە و ڕێگری لە ھاتوچۆکردن بۆ قەڵەمڕەوی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بلۆککردنی ھەژماری بانکییان لە سیستەمی دارایی و بانکی و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و ماڵ و سامانیان لە نێو کەوشەنی کۆماری ئیسلامی ئێراندا دەبن و لەمەبەدوا ئەرکمەند دەبن بۆ ڕاپەڕاندنی ئەو سزایانە.

سەرپەیڤ