کانونی دوھەم 27, 2023 12:44 Asia/Tehran
  • وردیاتی هێرشەکەی سەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران

سەرۆکی پۆلیسی تاران، باڵوێزخانەی ئازەربایجانی لەبارەی دەستگیرکردنی هێرشبەرەکە ئاگادار کردەوە.

سەرداری سەرتیپ «حسێن ڕەحیمی» سەرۆک پۆلیسی تاران لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی تەسنیم، وێڕای ڕاگەیاندنی ھەواڵی دەستگیرکرانی ئەو کەسەی کە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی بە چەکەوە ھەڵی کوتا بووەسەر باڵوێزخانەی کۆماری ئازەربایجان،وتی: ئەم کەسە بەیانیی ئەمڕۆ وێڕای چوونە نێو باڵوێزخانەی ئازەربایجان دەستی کرد بە تەقە کردن کە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوە یەکێک کوژراو  دوو کەسی دیکەش بوون.

بە وتەی سەرۆک پۆلیسی پێتەخت، لە ئەنجامی دەستبەجێ جوڵانەوەی،هێرشبەرەکە دەستبەجێ قۆڵبەست و لێپێچینەوە دەستی پێ کردووە.

سەرداری سەرتیپ «حسێن ڕەحیمی» سەرۆک پۆلیسی تاران بە ئاماژەدان بەوەی کە کەسە دەستبەسەرکراوەکە لەگەڵ دوو منداڵە بچووکەکەیدا چووەتە ناو باڵوێززخانەی کۆماری ئازەربایجان لە تاران، ڕوونی کردەوە: لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا، هێرشبەرەکە ڕایگەیاندووە کە پاڵنەرەکەی کێشەی تاکەکەسی و خێزانی بووەو ھاوسەرەکەی ھەر لە مانگی خاکەلێوەوە کە سەردانی ئەو باڵوێزخانەیەی کردووە ئیدی نەھاتووەتە دەرەوەو ھەر لە بەر ئەمە ئەمیش لە کاتی ھەڵکوتانە سەر باڵوێزخانەکە منداڵەکانیشی لەگەڵ دا بووە.

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئازەربایجانیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێرشبەرەکە چووەتە ناو بەشی ئاسایشی باڵوێزخانەکە و بە چەکی ئاگرین بەرپرسی دەزگای ئاسایشی باڵوێزخانەکەی کوشتووە و لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکەدا ٢ ئەفسەری ئاسایشی باڵیۆزخانەکەش برینداربوون.

سەرپەیڤ