کانونی دوھەم 29, 2023 09:51 Asia/Tehran
  • سەردانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ جەزائیر

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی بەشداری کردن لە حەڤدەهەمین کۆبوونەوەی یەکیەتیی نێوان پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی گەییشتە ئەلجەزیرەی پایتەختی جەزائیر.

حەڤدەهەمین کۆنفرانسی یەکێتی پەرلەمانەکانی ڕێکخراوی وڵاتانی ئەندامی هاوکاریی ئیسلامی لە ڕۆژی پێنجشەممەوە لە شێوەی لێژنەکەلێکی وەک دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، کۆمیتەی فەلەستین و لێژنەی مافی مرۆڤ، ژن و بنەماڵە کارەکانی دەست پێکردووەو ڕێوڕەسمی سەرەکیی ئەم کۆبوونەوەیە ئەمڕۆ یەکشەممەیە (٢٩ی ژانویە) لە شوێنی کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییەکان ، لە جەزیرە بە ئامادەبوونی سەرۆک پەرلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامی بەڕێوەدەچێت.

لەم کۆبوونەوەیەدا نوێنەرانی پەرلەمانی ٥٤ وڵات و سەرۆک پەرلەمانی ١٧ وڵات ئامادەن.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، "محەمەد باقر قاڵیباف" سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی پەرلەمانی بۆ بەشداری کردن لە حەڤدەهەمین کۆنفرانسی یەکیەتیی پەرلەمانیی ڕێکخراوی هاوکاریی ئیسلامیی وڵاتانی ئەندام، گەییشتە جەزائیرو لەلایەن "ئیبراهیم بوغاڵی" سەرۆکی پەرلەمانی جەزائیرەوە پێشوازیی لێکرا.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی بەشداری کردن لە حەڤدەهەمین کۆنفرانسی یەکیەتیی پەرلەمانیی ڕێکخراوەی هاوکاریی ئیسلامیی وڵاتانی ئەندام، دیداری دوو قۆڵیی لەگەڵ سەرۆک مەجلیسەکانی بەشداری کۆبوونەوەکەش دەبێت.

سەرپەیڤ