کانونی دوھەم 30, 2023 17:36 Asia/Tehran
  • ڕابەری مەزنی شۆڕش: ئاسۆی پێشکەوتنی ئێران زۆر لە پێشبینییەکانی ئێستا گەشاوەترە

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ سەدان وەبەرهێنەر، خاوەنکار و تێکۆشەر لە بوارەکانی زانست بنەما، ڕایگەیاند کە داھاتووی نەتەوە و ئاسۆی پێشکەوتنی ئێران زۆر لە پێشبینییەکانی ئێستا گەشاوەترە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی ڕۆژی دووشەممە، لەم دیدارەدا، بە دەربڕینی ڕەزامەندیی خۆی لە ورە، تێڕوانینی هیوادارانەو چالاکیی بەرجەستەی تێکۆشەرانی بواری وەبەرهێنان و کارخولقاندن لە ئێران، ڕایگەیاند: بەهرە و توانای گەشەسەندنی وڵات بە هۆی سەرچاوەی خودا پێداوو پێگەی جوگرافی و نێودەوڵەتی و سیاسی و بەتایبەتی سەرچاوە مرۆییەکان زۆر بەرزە و لە ئاستێکی ھەڵکەوتەدایەو هەر بەم هۆیەشەوە داھاتووی گەل و ئاسۆی پێشکەوتنی ئێران زۆر گەشاوەترن لە پێشبینییەکانی ئێستا.

ڕابەری مەزنی شۆڕش، وەدی ھاتنی داھاتوویەکی پرشنگدار بۆ ئێرانی بە پێویستمەندی گەشەی خێراو بەردەوامی ئابووری زانی و بە ئاماژەدان بە ئەوبەرایەتیی پێشکەوتنی ئابووریی تێکەڵ بە دادپەروەری لە پلانی حەوتەمی گەشەپێدان، هۆکار و پێداویستییەکانی گەشەی ئابووریی ڕوون کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی کێشەی گوزەران و تەنگژەی ژیانی بنەماڵەکان، گەشەی ئابووریی بەتەواوی پێویست کردووە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ناونانی ئەمساڵی بە ساڵی «وەبەرهێنان، زانست بنەما، دامەزراندنی هەلی کار»ی ھەتا ڕادەیەک بۆ ئەنجامی دیدارەکەی ساڵی ڕابردوو لەگەڵ چالاکانی ئابووری گەڕاندەوەو وتیشی: ئەو پێشانگایەی کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر سەردانی کرا، ھەتا ڕادەیەک ئەوەی دەرخست کە کاری باش کراوە لە ئاراستەی دروشمەکەی ئەمساڵ.، ئەمە جیا لەوەی کە قسەی چالاکانی ئابووری لەم کۆبوونەوەیەدا سەبارەت بە پێشکەوتنی ئابووریی وڵات هیواو بەڵێنی باش دەبەخشێت و پێوەرو نیشاندەرە فەرمییەکانی نیوەی یەکەمی ساڵی ١٤٠١ یش بە شێوەیەکی سەرەکی پیشاندەری جوڵە وگەشەیە.

ڕابەری مەزنی شۆڕش، سەرکەوتنەکانی ئەمڕۆی لە زۆرێک لەبوارەکاندا بە دەرەنجامی دەستپێکی بزوتنەوەی زانستیی نزیکەی پانزە ساڵ لەمەوبەر زانی و ڕایگەیاند کە پێویستە زانستوەرانی لاویش هێڵی پێشەوەی زانستی جیهانی ببڕن و بناغەی وەدیهاتنی ئەم خەونە دابڕێژن کە دوای پەنجا ساڵ ئەگەر کەسێک بیەوێت لە نوێترین زانستەکان ئاگادار بێتەوە، ناچار بێ فێری زمانی فارسی ببێت.

سەرپەیڤ