کانونی دوھەم 31, 2023 09:10 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی قاڵیباف لەسەر هاوکاریی وڵاتانی ئیسلامی لە داڕشتنی سیاسەتی ستراتیژیدا

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە مە: تاکە ڕێگە بۆ تێپەڕاندنی گرفت و مەترسییەکان هاوکاریکردنە لە نێوان وڵاتانی ئیسلامی و هەماهەنگی لە سیاسەتی ستراتیژی و بەرفراواندا.

«محەمەد باقڕقاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی دووشەممە لە لوتکەی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکانی ئەندامانی ئەنجومەنی هاوکاریی ئیسلامی لە جەزیرە وتی: ئاگامان لە پێکھاتنی جوڵانەوەیەکی نوێیە بۆ گەڕانەوەی شیاوی ئوممەتی ئیسلامی بۆ بازنەی گێڕانی ڕۆڵێکی مێژوویی و چارەنووسساز لە دیاری کردنی نەخشەی داھاتووی جیھان.

قالیباف ئاماژەی بەوەشکردووە، بەدەستهێنانی ئەم ڕۆڵە پێویستی بە ھەنگاوی بەکۆمەڵ و ئامانجداری هەموو وڵاتە ئیسلامییەکانە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران هەروەها وتیشی: دەبێ هەمووان پابەندی چارەسەریی ئاشتیانەی ناکۆکییەکان بن و گفتوگۆ و لێک تێ گەییشتن ئەوبەرایەتیی یەکەمیان بێت لە ھەڵس و کەوت لەگەڵ یەکتر.

قاڵیباف ئاماژەی بەوەش دا: هەژاری، قەیرانی خۆراک، کەم گەشەکردن، تیرۆر و توندڕەوی، قەیران چێکردنی دەسەڵاتە دەستوەردەرە بیانییەکان ، دوژمنایەتی سەرکردەکانی جیهانی ڕۆژئاوا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی کولتوری ئیسلامی بە شێوازی جۆربەجۆرو سەپاندنی سزای نایاسایی و تاکلایەنە بەسەر وڵاتانی ئیسلامیدا لەو کێشانەی جیهانی ئیسلامە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەش دا کە کردەوەی دوژمنکارانەی رژێمی زایۆنی دژی گەلی ستەملێکراو و بێ بەرگریی فەلەستینیش هەر لەو کێشانەی وڵاتانی ئیسلامییە.

قاڵیباف جەختی لەوەش کردەوە کە: ڕووداوی تەقەکردنی ئەم دواییە لە باڵوێزخانەی ئازەربایجان لە تاران تیرۆریستی نەبووە و بڕیاری سۆزدارانە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، خواستی دوژمنە هاوبەشەکان و ناحەزانی جیهانی ئیسلام، بە تایبەت رژێمی زایۆنیستیەو دەبێ لە بارەی هەرجۆرە بڕیاردانێک کە بۆی ھەیە دواتر لێکەوتەی هەبێت، وریا بین.

سەرپەیڤ