شوبات 02, 2023 07:50 Asia/Tehran
  • وەرگەڕانی پاسێکی زیارەتکارانی کەربەلا لە ڕۆژئاوای ئێران

بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای کوردستان باسی وەرگەڕانی پاسێکی زیارەتکارانی کەربەلاو بریندار بوونی ٤٨ کەسی کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «پەیام جەلالی» بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: ڕووداوی وەرگەڕانی پاسەکە کە زیارەتکارانی ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی هەڵگرتبوو، بووە هۆی برینداربوونی ٤٨ کەس کە چواریان لە ژێر چاودێریی تایبەتمەنددان.

بە قسە جەلالی ئەم ڕووداوە کاتژمێر ٣:٣٠ خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕووی داوە.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە «عەلی غوڵامی» بەرپرسی بەشی فریاکەوتنی پزیشکیی ١١٥ شارستانی کامیارانی سەربە پارێزگای کوردستانیش لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئیرنا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، دوابەدوای وەرگەڕانی پاسێک لە دەڤەری کامیاران - سنە لە نزیک گوندی «تۆوانکێش»ی ئەم ناوچەیە، فریاگوزارانی شارستانی کامیاران دەستبەجێ ئامادەی شوێنی ڕووداوەکە بوون دەستیان کرد بە چارەسەریی بریندارەکان.

ئەم زیارەتکارانە لە تەورێزەوە بە ڕێگای کەربەلای پیرۆزەوە بوونە کە توشی ئەو ڕووداوە ھاتوون و لە ئێستادا باری گشتیی بریندارەکان جێگیرەو بەرەو باشتریش دەڕوات.

سەرپەیڤ