شوبات 02, 2023 19:57 Asia/Tehran
  • ڕێوڕەسمی کردنەوەی هاوکاتی ١١٠٠ قوتابخانە لە سەرانسەری ئێران بە فەرمانی سەرۆک کۆمار

بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ڕێوڕەسمی کردنەوەی ١١٠٠ قوتابخانە بە زیاتر لە پێنج هەزار پۆل لە سەرانسەری ئێرانی ئیسلامی بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ئێران پرێس، «سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی پێنجشەممە، لە یەکەم بەرنامەی سەردانەکەیدا بۆ شاری ڕەی، باشووری تاران، بە ئامادە بوونی لە شاری «فەشەفۆیە» قوتابخانەی «ڕەزا گۆڵ نەراقی»ی ئەم شارەی کردەوە.

ئەم قوتابخانە ٢٢ پۆلیە بە ھاوبەشیی دەوڵەت و خێرخوازانی قوتابخانەچێکەر، بە بەرینایی ٣٢٠٠ مەتر، بە پێنج تاقیگەو وەرشەوە چالاک کرا.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی هەروەها لە ڕێگەی پەیوەندیی ڤیدیۆیی لەگەڵ هەموو وڵات بە شێوەی ھاوکات فەرمانی چالاک کرانی ١١٠٠ قوتابخانەو پڕۆژەی پەروەردەیی بە پێنج هەزار و ١٦٤ پۆل لە ٣١ پارێزگای وڵات دەرکرد.

لەم ١١٠٠ پڕۆژە پەروەردەییەدا ٥٨٢ پڕۆژە لە سەرچاوە داراییەکانی حکومەت و ٥١٨ شیان لە ڕێگای بارەبووی خەڵکەوە دروستکراون.

لە درێژەی سەردانە مەیدانییەکان بۆ شارەکانی پارێزگای تاران، سەرۆک کۆمار ڕۆژی پێنجشەممە گەییشتە «حەسەن ئاباد»ی فەشافۆیەی شاری ڕەی.

سەرپەیڤ