شوبات 04, 2023 11:46 Asia/Tehran
  • بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە ڕۆژئاوای ئێران و بە دیاری کراوی «قەسری شیرین»ی ھەژاند بەڵام هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.7 پلە بە پێوەری شەپۆلە دەروونییەکانی زەوی شاری «قەسری شیرین»ی سەربە پارێزگای کرماشانی ڕۆژئاوای ئێرانی هەژاند، بەڵام بەختەوەرانە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «محەممەد حەیدەری» قایمقامی «قەسری شیرین» وتی: بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بە گوڕی ٤.٧ و ٣.٣ پلەی ڕیختەر بۆ کورتەماوەیەک ئەم شارەی هەژاند، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و دارایی لێنەکەوتەوە.

حەیدەری وتیشی: هەر کە دوو بوومەلەرزە لە دوورایی ١٦ کیلومەتر لە قەسر شیرین بە گوڕی ٤.٧ و ٣.٣  بۆ ماوەیەکی کورت ئەم ناوچەیەی ھەژاند، بارەگای بەڕێوەبردنی قەیران خرایە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە،لە ئێستادا تاقمگەلی هەڵسەنگاندن لە ناوچەکەدا ئامادەن و لە لێکدانەوەی سەرەتایی و پرسیار کردن لە سەرجەم دام و دەزگاکانی کارگێڕی و پۆلیس و بەرپرسانی گوندەکان، ئاماژە بە هیچ جۆرە زیانێکی گیانی و دارایی نەکراوە.

جێگای ئاماژەیە میدیاکانی عێراقیش ھاوکات باسی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچەی خانەقینی عێراقیان کردووەو ڕایانگەیاندووە کە کاتژمێر (٥:٤٥) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی (٤.٦) پلەی ڕێختەر ڕۆژهەڵاتی قەزای خانەقینی ھەژاندووە.

دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق لە ئاگاداری نامەیەک دا ناوەندی ڕوودانی بوومەلەرزەکەی دوورایی ١٤ کیلومەتر لە قەزای خانەقین ڕاگەیاندووە.

سەرپەیڤ