شوبات 05, 2023 09:52 Asia/Tehran
  • جەختکردنەوەی وەزیری کار ی ئێران لەمەڕ سڕینەوەی دۆلار لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران و زیمبابووە

وەزیری کار، ھەرەوەزی و ئاسودەیی کۆمەڵایەتیی ئێران جەختی لەسەر ئاڵووێری نێوان ئێران و زیمبابووە کردەوەو وتیشی: پێویستە دۆلار لە پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان ھەردووک وڵات بسڕدرێتەوە.

«سەولەت مورتەزەوی»،وەزیری کار، ھەرەوەزی و ئاسودەیی کۆمەڵایەتیی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ «فرێدریک شاوا» وەزیری دەرەوەی زیمبابووە وتی: زیمبابووە هاوشێوەی ئێران کاریگەریی بایکۆتە دڕندەکانی ئەمریکای لەسەرە و نابێت بۆخۆشمان خۆمان بایکۆت بکەین.

نۆیەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی هاوکاریی هاوبەشی ئابووریی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و زیمبابووە بە میوانداریی وەزارەتی کار، ھەرەوەزی و ئاسودەیی کۆمەڵایەتیی ئێران ، ڕۆژی شەممە ٤ی فڤریەی ٢٠٢٣ دەستی پێکرد و ئەمڕۆ یەکشەممەش ٥ی فڤریە ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو کۆمیسیۆنە بەڕێوە دەچێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، وەزیری کاری ئێران لە دیدارەکەی لەگەڵ «فرێدریک شاوا» وەزیری دەرەوەی زیمبابووە وتیشی : دەبێ هاوکاریی هەمەلایەنە فراوانتر بکەین.

«سەولەت مورتەزەوی» هەروەها وتی: ئێستا ئاستی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان جێگەی ڕەزامەندی نییە و پێویستە هەردوو وڵات تواناکانیان بەکاربهێنن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان بۆ ٥٠٠ ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا.

بە قسەی «مورتەزەوی» پێویستە زیمبابووەو ئێران لە ماوەی ساڵ و نیوی داهاتوودا لە پلانیاندا لەسەداسەدا فراوانکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانیان ڕەچاو بکەن.

وەزیری کاری ئێران ئاماژەی بەوەش دا: ئێران هەمیشە قەدرزانی  زیمبابووەیە کە لە کۆڕو کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا دەنگدانی نەرێنی لە سەر پیلانەکانی دژی ئێران لە بارەی پرسی ناڤۆکی و مافی مرۆڤ داوەو پاڵپشتی کردنی ئەو وڵاتە لە کێشەی فەلەستینیش جێگای ڕێزە و بەبەرز دەینرخێنین.

«مورتەزەوی» جەختی لەوەش کردەوە کە: ئێران ئامادەیە ئەزموونەکانی خۆی لە بوارە جۆربەجۆرەکاندا پێشکەش بە وڵاتی دۆست وبرا زیمبابووە بکات.

له م دیداره دا وەزیری دەرەوە و بازرگانی نێودەوڵەتیی زیمبابووەش وێڕای وێڕای جەخت کردنەوە لەسەر فراوانکرانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، وتی: زیمبابووە لە ئەزموونەکانی ئێران بۆ دەربازبوون لە بایکۆتەکان کەڵک وەردەگرێت.

وەزیری دەرەوەی زیمبابووە وێڕای بەرز نرخاندنی پاڵپشتیی ئێران، وتیشی: پێویستە هەردوو وڵات هەوڵ بدەن بۆ قووڵکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لە هەموو بوارەکاندا.

سەرپەیڤ