شوبات 05, 2023 17:45 Asia/Tehran
  • ڕەزامەند بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە لێبوردنی بەرفراوانی تۆمەتبار و سزادراوان

ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ٤٤هەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و جەژنی مانگی ڕەجەب ڕەزامەندیی خۆی بۆ لێخۆشبوونی بەرفراوانی تۆمەتباران و سزادراوان ڕاگەیاند.

دوابەدوای پێشنیاری حوججەتولئیسلام  وەلموسلیمین، «غوڵامحسین موحسینی ئیژەیی» سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» لەمەڕ ڕەزامەند بوونی بە لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزای ژمارەیەکی بەرچاو لە تۆمەتباران و سزادراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەو، هەروەها ئەوانەی لەلایەن دادگاکانی گشتی و شۆڕش و ڕێکخراوەی دادەوانیی ھێزە چەکدارەکانەوە سزا دراون، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وەڵامی ئەرێنییان بە پێشنیارەکە دایەوە.

لە نامەکەی حوججەتولئیسلام  وەلموسلیمین «غوڵامحسین موحسینی ئیژەیی» سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، هاتووە: لە ماوەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا، ژمارەیەک کەس بە تایبەت گەنجان، لە ئەنجامی چەواشەکاری و ئانتریک کردنی دوژمنان بە ھێندێک ڕەفتارو تاوانی هەڵەوە تێوەگلاون  کە جگە لە کێشە سازکردن بۆ خۆیان ، بوونەتە ھۆی زەحمەت و بارگرانی بەسەر شانی بنەماڵەو کەسوکاریشیانەوەو لەئێستا ژمارەیەکی بەرچاویان دوای ئاشکرا بوونی پیلانی دوژمنانی بیانی و دژە شۆڕش و دژەخەڵک ، وێڕای پەژیوانی دەربڕین داوای لێخۆشبوونیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێران لە نامەکەی دا ئەوەشی نووسیوە کە، مەرج و ڕێسا گشتیەکانی لێبوردن و کەمکردنەوەی سزا بۆ تۆمەتبار و سزادراوان دوای ئەنجامدانی کاری پسپۆڕانە و ڕاوێژکردن لەگەڵ کاربەدەستانی پەیوەندیدار لە دوو بەشدا ئامادەکراون.

لە بەشی یەکەمی ئەم نامەیەدا، وێڕای ڕاگەیاندنی مەرجەکانی لێبوردن و کەمکردنەوەی سزا بۆ تۆمەتباران و سزادراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، جەخت لەوە کراوەتەوە کە: دۆسیەی تۆمەتبار و سزادراوان لە هەر قۆناغێکدا بێت ئەگەر مەرجی پێویستیان ھەبێت بە تەواوی دادەخرێت.

لە ڕاگەیاندنی مەرجەکانی لێبوردن و کەمکردنەوەی سزا بۆ تۆمەتباران و سزادراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، ئاماژە بۆ خاڵگەلێکی وەک ئەنجامنەدانی کاری سیخوڕی لە بەرژەوەندیی بیانییەکان، نەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بریکارانی دەزگای هەواڵگری بیانی، ئەنجامنەدانی کوشتن و بریندارکردنی بە ئەنقەست، تێک و پێک نەدان و نەسووتاندنی دامەزراوە حکومی و سەربازی و گشتیەکان و نەبوونی سکاڵاکار یان داواکاری تایبەت ، کراوە.

لە بەشی دووھەمی داواکارییەکەی سەرۆکی دەستەڵاتی دادوەریی ئێران دا بۆ ئەوەی سزای سزادراوانی دادگاکانی گشتی و شۆڕش و ڕێکخراوەی دادەوانیی ھێزە چەکدارەکان لێبوردن و کەمکردنەوەی سزا بیانگرێتەوە ھێندێک مەرج دیاری کراوە.

لە نامەکەی سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریدا چەند گروپێک لەم لێبوردنە بێبەش کراون لەوانە کڕین و فرۆشتن و بازرگانی کردن بە چەک و چۆڵەوە، تاوانی دزی و ڕێگری کردن، تاوانی چەکدارانە لە ئەنجامی بەکارھێنانی مادەی هۆشبەر و مادەی دەروون شێوێن، کردنەوەی ناوەندگەلی گەندەڵی و ڕەوشت نزمی، قاچاخی خواردنەوە کحولیەکان، قاچاخی ڕێکخراو و پیشەیی و بەرفراوانی کاڵا و دراڤ، ھەوڵدان و یان یارمەتی دانی کاری شێواندنی بەربڵاوی سیستێمی ئابووری و تاوانی دژی ئاسایشی نێوخۆو دەرەوە.

سەرپەیڤ