پلانی مەجلیسی شورای ئیسلامی بۆ پشتیوانی لە پیشەسازیی ھێزگەی ئەتۆمیی ئێران
وتەبێژی کۆمیسیۆنی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وردەکارییەکانی پلانی مەجلیس بۆ پەرەپێدانی بەرنامەی ئاشتیانەی ناڤۆکی و پاڵپشتی لە پیشەسازیی ھێزگەی ئەتۆمیی ئێران ڕوون کردەوە.
لە سەر دەستی زانایان و پسپۆڕانی لاوی ئێرانی ، پیشەسازیی ئەتۆمیی ئەم وڵاتە لە بواری دروستکردنی ھێزگەی ئەتۆمی و بەرهەمهێنانی زنجیرەی سووتەمەنیی ئەتۆمی پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە.
«مالیک شەریعەتی نیاسەر» وتەبێژی کۆمیسیۆنی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران باسی ئەوەی کردووە کە لە کۆمیسیۆنەکەیاندا پێداچوونەوەی بە وردەکاریی پلانی پەرەپێدان و کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لەتەکنەلۆژیای ئەتۆمیی کراوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا .
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مالیک شەریعەتی نیاسەر» سەبارەت بە کۆبوونەوەی ڕۆژی (یەکشەممە)ی کۆمیسیۆنی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامی وتیشی: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کۆمیسیۆنەکە تایبەت بوو بە
پێداچوونەوە بە وردەکارییەکانی پلانێکی ١٨ خاڵی لەمەڕ پەرەپێدان و کەڵک وەرگرتنی ئاشتیانە لەتەکنەلۆژیای ئەتۆمی کراوە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا کە گشتیاتەکەی کۆبوونەوەکانی پێشووی کۆمسیۆنکەدا پەسەند کرا بوو.
وتەبێژی کۆمیسیۆنی وزەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران هیواداری دەربڕی کە بە پەسەندکرانی یەکجاریی ئەم پلانە سەبارەت بە بڕی وەبەرهێنان بۆ پەرەپێدانی ھێزگەکانی وزەی ئەتۆمی، بەرهەمهێنانی کارەبای وڵات باشتر بێت.