شوبات 06, 2023 14:06 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەو فەرمانەی لێبوردنی ڕێگری لە پیلانی دوژمنان کرد

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەو فەرمانەی لێبوردنی ڕێگری لە پیلانی دوژمنان کرد.

دوابەدوای پێشنیارەکەی حوججەتولئیسلام  وەلموسلیمین، «غوڵامحسێن موحسینیی ئیژەیی» سەرۆکی دەزگای دادی ئێران بە حەزرەتی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەمەڕ ڕەزامەند بوونی بە لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزای ژمارەیەکی بەرچاو لە تۆمەتباران و سزادراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییەو، هەروەها ئەوانەی لەلایەن دادگاکانی گشتی و شۆڕش و ڕێکخراوەی دادەوانیی ھێزە چەکدارەکانەوە سزا دراون، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی چل و چوارەمین ساڵگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی لە ئێران و جەژنەکانی مانگی ڕەجەب وەڵامی ئەرێنییان بەم پێشنیارە دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«محەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە سەرەتای کۆبوونەوەی گشتیی ئەمڕۆ دووشەممەی مەجلیسی شورای ئیسلامی ، وتی: لە سەروبەندی ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی دا، ڕەزامەند بوونی تەگبیرمەندانەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ لێخۆشبوون و کەمکردنەوەی سزای ژمارەیەکی بەرچاو لە تۆمەتبار و سزادراوانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، نمونەیەکی دیکەی ڕوانگەی دلۆڤانانەو باوکانەی بەرامبەر بە ڕۆڵەکانی ئاشکرا کرد.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران هەر لە سەرەتای ئەم ڕووداوانەوە حیسابی ئەو کەسانەی کە ھەڵخەڵەتێندران و فریودران لە ڕێکخەرانی ئاژاوەگێڕییەکان جیاکردەوە و بەو سۆزدارییەی ئەم دواییەی ، وێڕای جەختکردنەوەی کردەیی لەسەر ئەم ڕوانگەیە، ڕۆڵێکی ناوازەی لە نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵایەتی و بوژاندنەوەی یەکگرتوویی و ھاودڵیی نیشتیمانیی گێڕا.

«قاڵیباف» لە درێژەدا باسی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سوریاشی کرد و وتیشی: بە ناوی نەتەوەی خۆبەخشی ئێرانەوە، هاوسۆزیی قوڵی خۆمان بۆ هەموو ئەو کەسانە دەردەبڕین کە بەهۆی بوومەلەرزە سامناکەکەی تورکیا و سوریاوە زیانیان بەرکەوتووە.

سەرپەیڤ