خستنەڕووی بنکەیەکی ئاسمانیی ژێرزەوینیی ئەرتەشی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414972-خستنەڕووی_بنکەیەکی_ئاسمانیی_ژێرزەوینیی_ئەرتەشی_ئێران
ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکەم بنکەی ئاسمانیی ژێرزەوینیی خۆی بە ناوی «هەڵۆ _٤٤) نمایش کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 07, 2023 16:24 Asia/Tehran
  • خستنەڕووی بنکەیەکی ئاسمانیی ژێرزەوینیی ئەرتەشی ئێران

ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکەم بنکەی ئاسمانیی ژێرزەوینیی خۆی بە ناوی «هەڵۆ _٤٤) نمایش کرد.

Image Caption

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، بنکەی هێزی ئاسمانیی «هەڵۆ_٤٤»ی ئەرتەشی ئێران لەلایەن سەرداری سەرلەشکری پاسدار «محەمەد باقری» سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان ئەمیری سەرلەشکر « سەیید عەبدوڕەحیم موسەوی» فەرماندەی گشتیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەسەر کرایەوە. بنکەی هێزی ئاسمانیی «هەڵۆ_٤٤»ی ئەرتەشی ئێران توانای وەرگرتن و ئامادەکردنی ھەموو جۆرە فڕۆکەیەکی ڕاوکردن و بۆمب ھاوێژو هەروەها خۆفڕی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ھەیە.

Image Caption

بنکەی هێزی ئاسمانیی «هەڵۆ_٤٤» بە لەبەر دەست دا بوونی جێگاگەلێکی وەک ئاگادارکردنەوە، بنکەی سەرکردایەتیی ، مۆڵگەگەلی ڕاگرتنی فڕۆکەی شەڕکەر، ناوەندەکانی چاککردنەوەو ڕاگرتنی فڕۆکە، کەرەستەگەلی گواستنەوەی جەنگی و فڕۆکەخانەیی، ھەماری سووتەمەنی و هتد...، بارستایی ئەوەی ھەیە ھەموو جۆرە فڕۆکەیەکی شەڕکەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی وەربگرێت.

Image Caption

ئەم بنکە گەورەیە ژێرزەوینییە بارستایی وەرگرتن و بەکارھێنانی فڕۆکەشەڕکەرە تازەکانی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران بۆ ھەڵمەت بردنی ھەیە.

Image Caption

جێگای ئاماژەیە «هەڵۆ_٤٤» یەکێکە لە چەندین مۆڵگەی ئاسمانیی ژێرزەوینیی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران، کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ھاوتەریب لەگەڵ پێویستیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەم هێزە و ڕەچاوکردنی بنەماکانی «بەرگری شارستانی» لە ناوچە جیاوازەکانی وڵاتدا دروستکراوە.

Image Caption

دروستکردنی ئەم بنکانە لە شوێنی جیاوازدا ھاوتەریب لەگەڵ پێداویستییەکان و بە ئاستێکی بەرزی سەلامەتی و ھێمنایەتی بە سەرنجدانی دیزاین و دروستکرانی لەژێرشاخەکان دا، بەستێن بۆ ڕاپەڕاندنی ئۆپەراسیۆنی لەناکاوو خافڵگیرانەو چاوەڕوان نەکراوی دوژمن خۆش دەکات.

Image Caption

ئەم بنکانە بە ڕاگرتنی فڕۆکەشەڕکەرەکان لە جێگاگەلی ھێمن و تەیارکردنیان بە سیستێمی شەڕی ئلێکترۆنی ، بۆمب و موشەک، لەوانەش موشەک گەلی یاسین، قائیم و ئاسەف ، ھەلی ئۆپراسیۆنی دووراودوورو زیادکردنی مەودای ستراتیژی بۆ ئەنگاوتنی ئامانجگەلی دوورەدەستی ڕەخساندووە.

Image Caption