شوبات 08, 2023 11:15 Asia/Tehran
  • ڕەوانەکرانی دووهەمین گرووپی فریاگوزاری و دەربازکردنی کارامەی مانگی سووری ئێران بۆ تورکیا

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، ناردنی ڕەوانەکرانی دووهەمین گرووپی فریاگوزاری تایبەتمەندی مانگی سووری ئێران بۆ تورکیای ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن،«پیر حسێن کۆلیوەند» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران، بە ئاماژەدان بە ڕێژەی زۆری وێرانکاری لە بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی تورکیا، وتی: ڕۆژی چوارشەممە، گرووپەکانی کاردانەوەی خێرای مانگی سووری ئێران ، لەنێویاندا ١٠ گروپی ٨ کەسی، ھاوڕێ لەگەڵ ئامێری گەڕان و فریاگوزاری و کەرەستەی بایۆلۆجی ڕەوانەی ئەم وڵاتە کرا بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی تورکیاوە زیانیان بەرکەوتووە.

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران بە ئاماژە بە ئەرکی ئاسایی مانگی سووری ئێران کە ساڕێژکردنی برینی مرۆڤایەتییە، ڕوونیشی کردەوە: ڕەوانەکرانی ئەم گرووپە لەسەر داوای سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری تورکیا و بە لەبەرچاوگرتنی بەربڵاویی ڕووداوەکەو بە مەبەستی یارمەتیدانی خەڵکی ئەم وڵاتە ئەنجامی گرتووە.

بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە شەشەمی فڤریە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٨ پلە بە پێوەری ڕێختەر باشووری تورکیا و باکووری سووریای هەژاند.

ڕاپۆرتەکانی دەسەڵاتدارانی تورکیا و سوریا وا دەردەخەن کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە لەم دوو وڵاتە گەیشتووەتە هەشت هەزار و ٩٥٦ کەس، پێشبینییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ژمارەی کوژراوان زیاتر دەبێت.

سەرپەیڤ