شوبات 08, 2023 17:10 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرگری ئێران: کۆماری ئیسلامیی ئێران فەکتەرەکانی دەسەڵاتی خۆی بەهێزتر کردووە

وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە هۆی ئەو پێشکەوتنە گرینگانەی کە بەدەستی هێناون، فەکتەرەکانی دەسەڵاتی خۆی لە بواری سەقامگیریی سیاسی و حوکمڕانیی وڵاتدا بەهێزتر کردووە.

 

Image Caption

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەمیری سەرتیپ «محەمەد ڕەزا ئاشتیانی» وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە لە ڕێوڕەسمی پەیوەست کردنی ٧٠ جۆر ئاوگەڕ بە سەرکردایەتیی پاسەوانی سنووری و پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێران هەمیشە خوازیاری ئاشتی و سەقامگیرییە لە جیهاندا، وتیشی: ھێزە چەکدارەکان بە پشتبەستن بە دەسەڵاتی نێوخۆ توانیویەتی پێشکەوتنی بەرچاو مسۆگەر کات؛ پەیوەست کردنی ئاوگەڕەکانی ئەمڕۆ بە پاسەوانی سنووریی ئێران لە شەڕی تیرۆریستان و خەباتی دژی مادە هۆشبەرەکان دا دەستکەوتی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

Image Caption

ئەمیری سەرتیپ ئاشتیانی وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دوژمنان ھەر لە سەرەتای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیەوە  لە هیچ هەوڵدانێک بۆ بەچۆکداھێنانی حکومەت و شۆڕش دەستیان نەپاراستووە، وتیشی: دوژمنان ئەمڕۆ لەوپەڕی لاوازی و بێدەسەڵاتیدان و ھەر لە بەر ئەمەش بە بیانووی ساختە و جۆربەجۆر بە نیازی ڕووخاندنی حکومەتی پیرۆزی کۆماری ئیسلامین بۆ ئەوەی ناوبانگی لەدەستچوویان بەدەست بهێننەوە.

Image Caption

لە ڕێوڕەسمی پەیوەست کردنی ئاوگەڕە پێشکەوتووەکان بە کۆپاپۆڕی سنووروانیی هێزی پۆلیس لە «بەندەر عەباس» لە باشووری ئێران کە ڕۆژی چوارشەممە بە ئامادەبوونی ئەمیری سەرتیپ «محەممەد ڕەزا ئاشتیانی» وەزیری بەرگری و سەرداری سەرتیپ «ئەحمەد ڕەزا ڕادان» سەرکردەی گشتیی پۆلیسی ئێران  بەڕێوەچوو، ٦٠ ئاوگەڕی لە چەشنی «کەنداوی فارس» بە درێژایی ٢٣ پێ ، ٦ ئاوگەڕی «HSC» ی ئەڵوەن و چوار ئاوگەڕی بە درێژایی ٦٠ پێ لە چەشنی«حەیدەر» کە لەلایەن پسپۆڕانی پیشەسازیی دەریایی وەزارەتی بەرگرییەوە دروستکرابوون، بە کۆپاپۆڕی سنوورەوانیی سەرکردایەتیی ھێزی پۆلیسی دەریایی پەیوەست کران.

Image Caption

ئەرکی ئەم ئاوگەڕانە گەشت لێ دان لە ئاوەکانی کەنداوی فارس و دەریای خەزەر و پاراستنی سنوورە ئاوییەکانی ئێرانی ئیسلامییە.

Image Caption

سەرپەیڤ