فەرماندەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان: ٢٢ ڕێبەندانی ئەمساڵ دەبێتە ھێمای یەکڕیزیی نیشتیمانی و پوچەڵ کردنەوەی ستراتیژیای دوژمن
فەرماندەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ سەدان فەرماندە و کارگێڕی هێزی ئاسمانی و هێزی بەرگریی ئاسمانی وڵات، ٢٢ ڕێبەندانی ئەمساڵی بە ھێمای یەکڕیزیی نیشتیمانی ناوبرد و وتی: ٢٢ ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ھێمای ئامادەبوون، سەربەرزی، متمانەی خەڵک بە یەکتر و یەکڕیزیی نیشتیمانییە.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامنەیی لەم دیدارەدا وێڕای پێداگری لە سەر ئەمەی کە ٢٢ی ڕێبەندان وەک چۆن ھەتا ئێستاش بە زیندوویی ڕاگیراوە، دەبێ لە داھاتووش دا ھەر بە زیندوویی ڕابگیردرێت، وتیشی: شۆڕشی زیندوو ئەو شۆڕشەیە کە پێشکەوتن و پێکهاتەکانی بە زیندووی دەهێڵێتەوە و لە هەموو سەردەمێکدا، بە ناسینی پێداویستی و مەترسییەکان، ئەو پێداویستییانە چارەسەر دەکات و مەترسییەکانیش پووچەڵ دەکاتەوە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ھۆکاری شکست ھێنان و یان گەڕانەوەی دیکتاتۆرییەتە توند و تاڵەکانی ناو شۆڕشە گەورەکانی جیهان، لەوانە شۆڕشی فەرەنسا و سۆڤیەتی، بۆ پشتگوێخرانی پێداویستی و مەترسییە سەرەکییەکان و سەرقاڵبوون بە پرس و شەڕە تاکەکەسییەکان گەڕاندەوەو جەختی لەوە کردەوە کە، شۆڕشی ئیسلامی خۆی لەم ئافاتانە پاراستووە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی پلان و ئامانجی ڕوونی دوژمن لە دژی حکومەتی ئیسلامیی بۆ بەچۆکدا ھێنانی شۆڕش گەڕاندەوەو وتیشی: کۆماری ئیسلامی ئەم ناوچەیە گرنگ و ستراتیژی و قازانج بەخشەی لە دەستیان دەرهێناوە و جگە لەوەش بانگەوازی سەربەخۆیی و باج نەدانی ، نەک تەنها وەک پرسێکی سیاسی بەڵکو وەک باوەڕێکی ئایینی ورووژاندووە.
فەرماندەی ھێژای تێکڕای ھێزە چەکدارەکان ئەوەشی ڕوون کردەوە کە، ڕەنگە هەندێک وڵاتی دیکەش حەزبە سیاسەتی سەربەخۆیی لە ئەمریکا بکەن، بەڵام ئەم سیاسەتە بە سات و سەودا،دیالۆگ و دانیشتن لەسەر مێزی دانوستان و یان ڕەنگە بە بەرتیل دان بە کەسانی کاریگەر گۆڕانی بەسەردا بێت، وەک وەک چۆن نموونە زۆرو زەبەنەکانی لە جیهاندا بەدی دەکرێت.
ئایەتوڵڵاخامنەیی هەروەها ئەرتەشی ئەمڕۆی بەھێمای سەربەخۆیی و هێزمەندی، جێی متمانە و خۆشەویستی خەڵک و کاربەدەستانی ئێران ناوبردو وتیشی: ئەمڕۆ ئەرتەش لە گەڵ خەڵک و لە تەنیشتی خەڵک و لە نێو خەڵک دایە و بەشێکە لە خەڵک ، ئەگەر لە ڕابردوودا تەنانەت بۆشی نەبوو دەست لەو پارچانەی فڕۆکە بدات کە لە ئەمریکییەکان دەکڕدرا، ئەمڕۆ سەرباری ھەبوونی بایکۆت و گەمارۆ، بۆخۆی دروستکەرو چێکەری فڕۆکە و داھێنەری فڕۆکەیەو کاری سەرسوڕهێنەرو گەورەو جێی شانازیی خەڵک دەکات کە ھەر دوێنێ نمونەیەکی نمایش کرا.