ئامادەیی ڕاگەیاندنی پزیشکی دادی ئێران بۆ یارمەتیدانی سوریاو تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i414995-ئامادەیی_ڕاگەیاندنی_پزیشکی_دادی_ئێران_بۆ_یارمەتیدانی_سوریاو_تورکیا
سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادی ئێران باسی ئامادەکاری بۆ یارمەتیدانی تورکیا و سوریای کردووە لە بواری پزیشکی داد دا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 08, 2023 20:10 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی پزیشکی دادی ئێران بۆ یارمەتیدانی سوریاو تورکیا

سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادی ئێران باسی ئامادەکاری بۆ یارمەتیدانی تورکیا و سوریای کردووە لە بواری پزیشکی داد دا.

بەرپرسانی تورکیا و سوریا باس لەوە دەکەن کە ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکە لە هەردوو وڵاتدا گەیشتووەتە ٨ هەزار کەس، پێشبینییەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە ژمارەی کوژراون لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا ھەڵکشێت.

ھەر لەم بوارەدا بەپێی ئاژانسی هەواڵدەریی میهر؛«عەباس مەسجیدی» سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادی ئێران لە دوو نامەی جیاوازدا بۆ بەرپرسانی پزیشکی دادی سوریاو تورکیا، ئامادەیی ئێرانی بۆ هاوکاری کردن لە بوارەکانی پزیشکی دادوەری راگەیاند.

«عەباس مەسجیدی» سەرۆکی ڕێکخراوی پزیشکی دادی ئێران لەو نامانەدا وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین لە بەر ئەم ڕووداوە پڕ لە ئازارە، هاوسۆزیی خۆی بۆ دەسەڵاتداران و خەڵکی هەردوو وڵات دەربڕی و پێشی داگرت: پزیشکی دادی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی هاوکارییە لەگەڵ ئەم وڵاتانە  لە بوارەکانی پزیشکی داد، لەوانە پشکنینی کلینیکی , پشکنین بۆ تەرمەکان و خزمەتگوزاری تاقیگەیی .