شوبات 10, 2023 16:54 Asia/Tehran
  • ئێران سەرەخۆشی لە حکومەت و گەلی ڕووسیا کرد

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاوخەمیی خۆی بۆ حکومەت و گەلی ڕووسیا دەربڕی بەهۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک هاوڵاتیی ڕووسی لە ڕووداوێکی تەقینەوەی غاز لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری نۆڤۆسیبیرسک.

بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی ڕاگەیاندن و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوە، «ناسر کەنعانی چافی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ڕۆژی هەینی وێڕای ھاوسۆزی دەربڕین بۆ کەسوکاری کوژراوان، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ بریندارەکان و ئەو کەسانە خواست کە بەهۆی ئەم ڕووداوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

تەقینەوەی غاز لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی پێنج نهۆمی لە شاری «نۆڤۆسیبیرسک»ی ڕووسیا ١٢ کوژراوو ٩ برینداری لێ کەوتەوە.

شاری «نۆڤۆسیبیرسک» سێیەم گەورەترین شاری ڕووسیایە لەدوای مۆسکۆ و «سەنت پیتێرسبۆرگ» کە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەسی تیادا دەژی.

شاری «نۆڤۆسیبیرسک» ھەروەها پڕ حەشیمەت ترین و گەورەترین شاری ویلایەتی «سیبیریا»ی ڕووسیایە کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی دەشتی «سیبیریا»ی ڕۆژئاوادا ھەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ