شوبات 10, 2023 20:57 Asia/Tehran
  • بانگهێشتی «قاڵیباف» لە نەتەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وتی بەشداریکردن لە ڕێپێوانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیدا، بەرپەرچی هەوڵی دوژمنان بۆ تێکدانی یەکڕیزیی نیشتیمانی دەداتەوە.

سبەینێ شەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، ڕێککەوت لەگەڵ ١١ی فڤریەی ٢٠٢٣، چل و چوارەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە.

شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە ١١ی فڤریەی ١٩٧٩ (٢٢ ڕێبەندانی ١٣٥٧) بە ڕابەرایەتیی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری گەورەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەرکەوت.

بەپێی ڕاپۆرتی خوێندکارانی ئێران (ئیسنا)، «محەممەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە پەیامێکدا وێڕای بانگهێشتکردنی نەتەوەی ئێران بۆ بەشداریکردن لە ڕێپێوانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، وتیشی: گەلی ئێران ستەملێکراون، بەڵام بەهێزن و سەرەڕای ئەوەی لە ژێر دڕندانەترین و بێ بەزەییانەترین تیرۆری ئابووری و هێرشی میدیایی مێژوودا بوونە، بەڵام لە شەڕە تێکەڵەکانی ئەم دواییەدا، هەموو جۆرە پیلانێکی تێکدەرانەی دوژمنانیان پووچەڵ کردەوە.

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕاشیگەیاند: لە سەروبەندی ڕۆژی مێژوویی ٢٢ی ڕێبەندان دا کە دوژمنانی نەتەوەی ئێران زیاتر لە جاران و بە ئاشکراتر لە ڕابردوو بۆ تێکشکاندنی یەکڕیزیی نیشتیمانی،ددانیان تیژ کردووەتەوە، هەموو ئەوانەی کە دڵسۆزی ئێرانن و دڵیان بۆ ئەم ئاووخاکە و سەربەرزیی نەوەکانی داهاتووی ئەم وڵاتە لێدەدات، بە بەشداریکردن لە ڕێپێوانی سبەینێ، ئەم ڕۆژە لە ساڵنامەی ڕێزلێنانی نەتەوەی ئێراندا تۆمار دەکەن.

سەرپەیڤ