شوبات 12, 2023 09:17 Asia/Tehran
  • ڕاوێژی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق سەبارەت بە پێوەندی و پێشهاتە دوو قۆڵییەکان لە ناوچەکەدا

وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عێراق له وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە بارەیرەی پەیوەندیی دووقۆڵی و پێشهاته ناوچەییەکان قسەیان کرد.

«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق ئەنجامدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، دوایین ڕەوشی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە نێوان «فۆئاد حسێن» وەزیری دەرەوەی عێراق و «حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە تاوتوێ و ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها ھەردووک لا باسی هەنگاوەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانیان کرد.

لە کۆتاییش دا وەزیری دەرەوەی عێراق بانگهێشتی «ئەمیر عەبدوڵڵاهیان»ی کرد ھەتا سەردانی بەغدا بکات.

سەرپەیڤ