شوبات 17, 2023 20:16 Asia/Tehran
  • تەیارکرانی پاسەوانی سنووریی ئێران بەھەموو جۆرە خۆفڕوئۆتۆمبێلی تاکتیکی و ئاوگەڕی دەریایی

فەرماندەی پاسەوانی سنووریی هێزی پۆلیسی ئێران تەیارکرانی ئەم هێزەی بە ھەموو جۆرە خۆفڕو ئۆتۆمبێلێکی تاکتیکی و ئاوگەڕی دەریایی ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرداری سەرتیپ «ئەحمەد عەلی گودەرزی»، فەرماندەی پاسەوانی سنووری هێزی پۆلیسی ئێران، بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەشت ھەزارو ٧٥٥ کیلۆمەتر سنووری هەیە، ھیواداریی دەربڕی کە بەم کەرەستەو تفاقە نوێیە لەوانە خۆفری جۆربەجۆری ناس کردن و شەڕکردن و ئۆتۆمبێلگەلی تاکتیکی بۆ بەکارهێنان لە ناوچەگەلی سەخت و ھەڕەمە و ناوچە شاخاوییەکان، سنوورەکانی ئێران سەقام و ھێمنایەتییەکی زیاتر بە خۆیانەوە ببینن.

سەردار گودرزی ئاماژەی بەوەشکرد، بەمەبەستی زیادکردنی توانای ئۆپەراسیۆنی سنوورەکان، لە ماوەی حەوتەکانی ڕابردوودا، ٧٠ بەلەمی خێرا کە لەلایەن وەزارەتی بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران دروستکراون ، ڕادەستی  دەریاوانیی پارێزگاکانی باشوور و باکوور لەوانە پارێزگای گۆلستان کراوە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، ڕێکەوتی ٣١ی ئوتی ٢٠١٦ لە نێو کۆڕی وەزیر، بەرپرسان، توێژەران و شارەزایانی وەزارەتی بەرگریی ئێران، پەرە پێ دانی دەسەڵاتی بەرگری و ھەڵمەت بردنی وەک مافی ڕەوای کۆماری ئیسلامیی ئێران باس کردبوو.

سەرپەیڤ