شوبات 17, 2023 22:45 Asia/Tehran
  • کوژرانی فەقێیەکی لاوی سەقزی بە ھۆی چەکدارانی نەناسراوەوە

جێگری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کوردستان ڕایگەیاند: فەقێیەکی لاوی ١٩ ساڵانی خەڵکی سەقز لبە ھۆی کەسانێکی نەناسراوەوە تەقەی لێکرا و کوژرا.

«مەهدی ڕەمەزانی» ڕۆژی هەینی لە نێو ئاپۆڕەی پەیامێراندا ڕایگەیاند: «سەلاحەدین ساڵحی» تەمەن ١٩ ساڵان و خەڵکی سەقز بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ڕێبەندان لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکداری گیانی لە دەست دا.

ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئەم فەقێ لاوە سەقزییە، بەیانیی ڕۆژی پێنج شەممە کاتێک لە ماڵی باوکی دەھاتە دەرەوە ، کەوتە بەر دەستڕێژی گولەی چەند چەکدارێکی نەناسراوو کوژرا.

«ڕەمەزانی» لە بارەی هۆکاری ڕووداوەکە ڕایگەیاندووە کە، ھێشتا ھیچ لەم بارەیەوە ڕوون نییە ، بەڵام لێکۆڵینەوە بۆ ئاشکرا بوونی ھۆکاری ڕووداوەکەو دەستگیرکردنی بکەرانی تیرۆرەکە بەردەوامە.

جێگای ئاماژەیە شێوازی ھێرش کردنەکە وا دەر دەخات کە خوالێخۆشبوو «سەلاحەددین ساڵحی» پێشتر بە ھۆی بکوژەکانیەوە دەستنیشان کراوەو لە پاشان پیلانی کوشتنەکەیان بۆ جێبەجێ کردووە.

سەرپەیڤ