شوبات 20, 2023 14:04 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندروستی: ئێران تاکە وڵاتی بەرهەمهێنەری ڤاکسینە لە ناوچەکەدا

وەزیری تەندروستی، چارەسەری و پەروەردەی پزیشکیی ئێران جەختی کرد: ئێران تاکە وڵاتی بەرهەمهێنەری ڤاکسینە لە ناوچەکەدا.

«بەهرام عەینوڵڵاهی» وەزیری تەندروستی، چارەسەری و پەروەردەی پزیشکیی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاماژەدان بە ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە ئێران تاکە بەرهەمهێنەری ڤاکسینە لە ناوچەکەدا، وتی: ئێران لە سای هێزی مرۆڤیی خەباتکارو ماندوویی نەناس بەسەر نەخۆشیی کۆرۆنادا سەرکەوت و لە ئێستادا پێشەنگی وڵاتانی دیکەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،«بەهرام عەینوڵڵاهی» وتیشی: کۆرۆنا لە هەموو شوێنێکی جیهان وەک یەک بوو و سەرەڕای تەشەنە سەندنی ئەم نەخۆشییە لە وڵات دا، سزاکان هەڵنەگیران کە دیارە ئەمەش کارێکی دڕندانە بوو.

وەزیری تەندروستی ھەروەھا وتیشی: ئەو دیمەنانەی لەبواری چارەسەرکردن ھەمانبوو ناوازە بوون لەجیھاندا، ھیچ توشبوویەکی کۆرۆنا لەسەر زەوی نەمان و ھەمووان چارەسەر کران، لە بواری دەرمان چێکردن و لە کەرتی توێژینەوەدا ٦ ڤاکسین بەرھەمھێنرا.

وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد: لە پرسی دیپلۆماسیی تەندروستیدا، زۆرێک لە وڵاتانی ناوچەکە داوا دەکەن دەرمان و کەرەستەیان پێبدرێت، بەڵام دیارە دەبێت هەلومەرجێک بڕەخسێندرێت بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دیکە ببێتە کردەیی و لە بواری هەناردەکردندا وتووێژو دانوستان بکرێت.

سەرپەیڤ